یەکێتی ئەوروپا: نرخی وزە و خۆراک و پێداویستییەکان بەرزبوونەتەوە

K24 - هەولێر
سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا و ڕووسیا کاریگەری لەسەر بازاڕ دروستبووە.
ئورسولا ڤۆن دێرلاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا کاریگەری گەورەی لەسەر بازاڕەکانی ئەوروپا هەبووە. چونکە نرخی وزە و خۆراک و پێداویستییەکان بەرێژەی بەرچاو بەرزبوونەتەوە.
ڤۆن دێلارین گووتی، "کار دەکەن لەپێناو کردنەوەی دەروازە بۆ گەیاندنی بەرهەمی جووتیارە ئۆکرانیەکان بگاتە وڵاتانی دەرەوە".
ڤۆن دێرلاین گوتیشی: "پێویستە ئێمە زۆر وریابین لەوەی ڤلادیمیر پۆتین، سەرۆکی ڕووسیا ئۆکرانیا لەسەر نەخشە نەسڕێتەوە. پێویستە کۆمەکی ئۆکرانیا بکەین."
ڕاشیگەیاند، جووتیارەکانمان هەست بە گوشارێکی زۆری شەڕی ڕووسیا دەکەن. نرخی وزە بەرزبووەتەوە، نرخی پەینی کیمیای بەرزبووەتەوە، گوشار لەسەر بازاڕ دروستبووە. پێوسیتە کاربکەین و دڵنیابینەوە لەوەی بەرهەمی جووتیارانی ئۆکرانیا دەچێتە دەرەوە و دەگاتە ئەو وڵاتانی باشووری گۆی زەوی کە چاوەڕوانی ئەو بەرهەمانە دەکەن.