ده‌یڤ واڵاس: ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا هه‌رێمی كوردستان بپارێزێت
![](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/Apr-2024/17145100437555555.jpg)
K24- هەولێر:
كاندیدێك بۆ كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه ده‌كات، پێویسته هه‌مووان ڕاوه‌ستانی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ببینین؛ ده‌شڵێت، به‌غدا و گرووپه میلیشیا شیعه‌كان مه‌به‌ستیانه هه‌رێمی كوردستان تێك بشكێنن.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 30ـی نیسانی 2024) ده‌یڤ واڵاس، كاندید بۆ كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر، پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی هه‌رێمی كوردستانه و هێرشێكه له دژی حكوومه‌ت و فەرهەنگی سه‌روه‌ریی و شكۆی هه‌رێمی كوردستان.
ده‌یڤ واڵاس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێویسته ئه‌مه‌ریكا هه‌رێمی كوردستان بپارێزێت نه‌خاسمه كه ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان ئامادەیی هه‌یه.
ناوبراو گوتیشی، پێویسته هه‌مووان ڕاوه‌ستانی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ببینین، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌وته‌كه‌ی هه‌نارده بكات.
ده‌یڤ واڵاس باسی له‌وه‌ش كرد، به‌غدا و گرووپه میلیشیا شیعه‌كان ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان بێت به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ده‌یكه‌ن و مه‌به‌ستیانه ئه‌و هه‌رێمه تێك بشكێنن.
ئه‌و كاندیده‌ی كۆنگرێس هه‌روه‌ها گوتی، ده‌بێت هێرشه‌كانی سه‌ر ئابووری و وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕابگیرێن و تاكه وه‌ڵام بۆ ئه‌و هێرشانه‌ش وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هاوشێوه‌یه، ئه‌گه‌رنا خه‌ڵك بێ كاره‌با و ئاو و بێ ئابوورییه‌كی باش ده‌بن و له برسان ده‌مرن.