ئەمەریکا بڕیاریدا چیتر یۆرانیۆم لە ڕووسیا هاوردە نەکات

K24 - هەولێر
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا بە کۆی دەنگ پڕۆژە یاسای قەدەغەکردنی هاوردەکردنی یۆرانیۆمی پیتێنراو لە ڕووسیا پەسەند کرد.
پێشتر ئەم دەستپێشخەرییە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەران لە کۆنگرێس پەسەندکرابوو.
دوای پەسەندکردنی ئەم پڕۆژە یاسایە لەلایەن کۆنگرێس، و بەڵگەنامەکە دەخرێتە بەردەم جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ئەوەی واژووی بکات، لای خۆیەوە کۆشکی سپیش ڕایگەیاند، پشتگیری لە ڕەشنووسی یاساکە دەکەن.
پڕۆژە یاساکە ڕێگە دەدات قەدەغەکردنەکە هەڵبگیرێت، ئەگەر سەرچاوەیەکی دیکەی یۆرانیۆم نەبێت بۆ پشتیوانیکردن لە کارپێکردنی ڕیاکتۆرە ئەتۆمییەکان.
وەزارەتی وزەی ئەمەریکاش بە ڕاوێژ لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و گەنجینەی ئەمەریکا، ڕەنگە مۆڵەتی هاوردەکردن دەربکات و قەدەغەکردنەکە تا کۆتایی ساڵی 2040 بەردەوام دەبێت.
بەپێی داتاکانی ئیدارەی زانیاری وزەی وەزارەتی وزەی ئەمەریکا، زۆربەی ئەو یۆرانیۆمەی لە ئەمەریکا بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا بەکاردەهێنرێت، هاوردە دەکرێت و نزیکەی 12%ی دابینکردنی کارەبای ڕووسیا پێکدەهێنێت.