تره‌مپ: لایه‌نگرانم ئاژاوە دەنێنەوە و پێم به‌رزه‌فت ناكرێن
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا به دووری نازانێت ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌رنه‌كه‌وێت، لایه‌نگرانی خۆی پێ به‌رزه‌فت نه‌كرێت و ئاژاوە بنێنەوە.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری تایمی ئه‌مه‌ریكی گوتوویه‌تی، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی نۆڤەمبه‌ری ئه‌م ساڵدا به‌سه‌ر جۆو بایدنی ڕكابه‌ریدا سه‌رده‌كه‌وێت.
تره‌مپ به دووری نه‌زانیوه ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌رنه‌كه‌وێت، لایه‌نگرانی ئاژاوە بنێنەوە و نه‌توانێت به‌رزه‌فتیان بكات.
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، لەوانەیه لایه‌نگرانی وه‌ك چۆن له 6ـی كانوونی دووه‌می 2021ـدا هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گای كاپیتۆڵ، به هه‌مان شێوه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م ساڵدا و له ئه‌گه‌ری ده‌رنه‌چوونیدا، خۆپیشان بكه‌ن و توندوتیژ بن.
تره‌مپ سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشاوه، كه ده‌توانێت به‌سه‌ر جۆو بایدنی ڕكابه‌ری سه‌ربكه‌وێت، بۆیه توندوتیژیش ڕوو نادات.
ڕێككه‌وتی 6ـی كانوونی دووه‌می 2021، لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ خۆپیشانیان كرد و بەربەستە ئەمنییەكانی دەروروبەری باڵه‌خانه‌ی كاپیتۆڵیان تێك شكاند و چوونە سەر ئەو سەكۆیەی بۆ دەستبەكاربوونی جۆ بایدن دانرا بوو.
لایەنگرانی ترەمپ لەگەڵ پۆلیس بەشەڕدا چوون لە میانی ھەوڵدانیان بۆ چوونە نێو باڵه‌خانه‌كه، كە دانیشتنی پەسندكردنی ئەنجامەكانی ھەڵبژاردنەكانی تێدا به‌ڕێوه ده‌چوو.