گۆستاڤۆ پیترۆ: په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌پچڕێنین

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی كۆڵۆمبیا ڕه‌خنه له سه‌رۆكوەزیرانی ئیسرائیل ده‌گرێت و به‌هۆی جه‌نگی غه‌ززه‌یشه‌وه بڕیاری دا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بپچڕێنێت.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 1ـی ئایاری 2024) گۆستاڤۆ پیترۆ، سه‌رۆكی كۆڵۆمبیا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌پچڕێنێت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكوەزیرانی ئیسرائیل له جه‌نگی دژی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستین تاوانی كۆمه‌ڵكوژی كردووه.
سه‌رۆكی كۆڵۆمبیا له وتارێکیدا به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی كرێكاران، گوتی: له سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌وه هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌پچڕێنن.
گۆستاڤۆ پیترۆ بارودۆخی غه‌ززه‌ی به بارودۆخی هێرۆشیمای سه‌رده‌می جه‌نگیی دووه‌می جیهانیی ناو برد.
زیاتر لە شەش مانگە شەڕی چەکدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بەردەوامە و بە گوێرەی دوا ئاماری وەزارەتی تەندروستیی سەر بە حەماس، ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە گەیشتووتە زیاتر لە 35 هەزار و 535 کەس و کۆی بریندارانیش گەیشتووەتە زیاتر لە 77 هەزار و 704 کەس.