ڕائید فه‌همی: له عێراق یاساكانی تایبه‌ت به كرێكاران جێبه‌جێ ناكرێن

K24 – هەولێر:
له‌باره‌ی دۆخی كرێكاران له عێراق و داواكارییه‌كانیان، سكرتێری لیجنەی ناوەندیی حزبی شیووعی عێراقی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له له‌كاركه‌وتنی چه‌ندین كارگه كێشه‌ی سه‌ره‌كیی كرێكارانی عێراقه و به‌هۆیه‌وه ده‌یان هه‌زار كرێكار بێكار بوونه. هه‌روه‌ها گوتیشی: "له عێراق یاساكانی تایبه‌ت به كرێكاران جێبه‌جێ ناكرێن".
له چوارچێوه‌ی به‌شدارییان له به‌رنامه‌ی باسی ڕۆژی كوردستان24، كه ڕۆژنامه‌نووس ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شی ده‌كات، رائید فەهمی سكرتێری لیژنەی ناوەندیی حزبی شیوعی عێراقی ڕایگه‌یاند، به‌شێك له كێشه‌كانی كرێكارانی عێراق په‌یوه‌سته به ڕێكخستنه‌وه‌ی سه‌ندیكاكان و به‌شێك له‌و ڕێسا و یاسایانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به سه‌ندیكای كرێكارانه‌وه هه‌یه و هی سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسه و تاكو ئێستا چاك نه‌كراونه‌ته‌وه.
ڕائید فه‌همی هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند، كرێكارانی عێراق به ئاسانی كاریان ده‌ست ناكه‌وێت، هه‌روه‌ك گوتم، به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی زۆربه‌ی كارگه گه‌وره‌كانی عێراق، زۆربه‌ی كرێكاران بێكارن.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، چینی كرێكار له عێراق هیچ پارێزبه‌ندییه‌كی دیاریكراو و بیمه‌ی كۆمه‌ڵاتییان نییه، هه‌روه‌ها یاسای كاری عێراق جێبه‌جێ ناكرێت.
ڕوونیشی كرده‌وه، له زۆربه‌ی كارگه‌كانی دروستكردنی بلۆك، بارودۆخی كرێكاران زۆر خراپه.
گوتیشی: "ژن و منداڵان له كاتی كرێکاریدا له دۆخێكی خراپدان و جیاكاریی له‌به‌رامبه‌ر كرێكاری ژن له عێراق ده‌كرێت.
تایبه‌ت به یاسای كاری عێراق، ڕائیدی فه‌همی ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ سەرجەم چینی كرێكار داوایان كردووه، وه‌زاره‌تی كاروباروباری كۆمه‌ڵایه‌تی چاودێریی جێبه‌جێكردنی یاساكانی تایبه‌ت به كرێكاران بكه‌ن، چونكه هه‌ندێ كات ئه‌و یاسایانه جێبه‌جێ ناكرێن و یاخوود كێشه‌یان هه‌یه.
یەکی ئایاری هەموو ساڵێک ڕۆژی جیهانیی کرێکارانە، لە زۆربەی وڵاتانی جیهان یادی دەکرێتەوە، بەم بۆنەیەوە ئەمڕۆ لەسەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق پشوو بوو، بەشێک لە کرێکاران سەرەڕای ئەوەی کە ئەمڕۆ رۆژی جیهانییان بوو، لەبری پشوو، لە کار و ئەرکەکانیان بەردەوام بوون .