هاكان فیدان: ئه‌نقه‌ره ڕۆڵی له هێوركردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئێران و ئیسرائیل‌دا هه‌بوو
K24 – هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، گواستنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی حه‌ماس له قه‌ته‌ره‌وه بۆ توركیا، دووره له ڕاستییه‌وه. دواشی له ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی فه‌ڵه‌ستین كرد، هه‌ڵوێستیان له‌باره‌ی دۆسییه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین هه‌بێت.
هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له میانی دیدارێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (ئه‌لعه‌ره‌بییه) ڕایگه‌یاند، دوای ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌بێته بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسیی.
جه‌ختیشی كرده‌وه، توركیا له‌گه‌ڵ فراوان بوونی شه‌ڕ و ئاڵۆزیی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نییه و پێویسته لایه‌نه ناكۆكه‌كان بگه‌نە ڕێككه‌وتن و ئاشتی.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌نقه‌ره ڕۆڵی له هێوركردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئێران و ئیسرائیل‌دا هەبوو.
له دیداره‌كه‌دا فیدان باسی له‌وه‌ش كرد، په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سعوودیه به ئاراسته‌یه‌كی باش ده‌ڕوات و ته‌وافوقی سیاسیی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا هه‌یه.
پێشتریش ڕۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاوی كردبووه‌وه، سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به نیازن قه‌ته‌ر جێبهێڵن و شوێنێكی دیكه وه‌ك باره‌گا دیاری بكه‌ن.
هه‌روه‌ها به‌رپرسێكی حه‌ماسیش له‌م باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاندبوو، قه‌ته‌ر جێ ناهێڵن و چونكه ئه‌و وڵاته ڕۆڵێكی كاریگه‌ری له گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌بووه.