ڕێکارە ئەمنییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کەم دەکرێنەوە

فڕۆکەخانەی بەغدا
فڕۆکەخانەی بەغدا

K24 - هەولێر

وەزیری گواستنەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بۆ ئاسانکاریی و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ گەشتیاران لە کۆتایی مانگی حوزەیرانی داهاتوو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ڕێکارە لاوەکیی و ئەمنییەکان کەم دەکرێنەوە.

ڕاگەیەندراوەکە لە نووسینگەی، ڕەزاق محێبس سەعداوی وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق بڵاوکردووەتەوە، گوایە ئێستا بارودۆخی ئەمنی بەغدا سەقامگیرییەکی تەواوی تێدایە، بۆیە چیتر پێویست بە بەشێکی زۆر لە ڕێکارە توندە ئەمنییەکانی نێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ناکات.

لە هەنگاوی یەکەمی چاکسازییەکان و سووککردنی ڕێکارەکان، ڕێگەدانە بە هاووڵاتییان بۆ چوونە نێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتییە، لەگەڵ ڕێگەدان بە ئۆتۆمبێڵی کەسی بۆ چوونە نێو فڕۆکەخانەی بەغدا بۆ ئەوانەی دەیانەوێت گەشت بکەن.

قۆناغی دووەمی سووککردنی ڕێککارەکان، تایبەتە بە چوونە ژوورەوەی هاووڵاتییانە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بە مەبەستی پێشوازیی لە کەسوکار و ناسیاوەکانیان.

Fly Erbil Advertisment