فوئاد حوسێن و ڕۆمانۆوسكی پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و واشنتن تاوتوێ ده‌كه‌ن
K24 - هەولێر:
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، وه‌زیری ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق كۆ بووه‌ته‌وه و تاوتوێی پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و واشنتن و ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیان بۆ ئه‌مه‌ریكا كردووه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 2ـی ئایاری 2024) وەزارەتی دەرەوەی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاندووه، فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی له ئه‌لینا ڕۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق كردووه و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا تاوتوێی پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و واشنتن و ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیان بۆ ئه‌مه‌ریكا كردووه.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق باسی له‌وه كردووه، هه‌ر دوو لا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی بەدواداچوون بۆ ئەنجامەکانی سەردانەکەی سوودانی و کۆبوونەوەکانی لێژنەی باڵای هەماهەنگیی ڕێککەوتنەکان (HCC) کردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، باڵیۆزی ئەمریکا پەیامێکی سەرەخۆشی لەلایەن ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکاوە گەیاندووه‌ته فوئاد حوسێن، به‌هۆی كۆچی دوایی هاوژینه‌كه‌ی.