ستاڤ ئاسۆ: ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاریی ئه‌و ماڵانه ده‌كات كه به‌هۆی بارانه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه
K24 - هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی هه‌ولێری ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی پێویستیان كردووه بۆ هاوكاریی ئه‌و خێزانانه‌ی له گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر به‌هۆی بارانی به‌خوڕ و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو، زیانیان به‌ركه‌وتووه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 2ـی ئایاری 2024) ستاڤ ئاسۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی هه‌ولێری ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، تیمه‌كانیان له هه‌ولێر شانبه‌شانی تیمه‌كانی فریاگوزاریی و تیمه‌كانی شاره‌وانی، سەرقاڵن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگریی له زیانی ئەو گه‌ڕه‌كانه‌ی له هه‌ولێر بکەن کە ئاستی ئاو تێایاندا به‌هۆی خوڕیی بارانه‌وه به‌رز بووه‌ته‌وه.
ستاڤ ئاسۆ ڕوونیشی كرده‌وه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی شوێنی ئاماده كردووه بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی ماڵه‌كانیان له شوێنه نزمه‌كانه. گوتیشی، ته‌نانه‌ت هوتێلیان بۆ ئاماده كردوون.
باسی له‌وه‌ش كرد، ژماره‌ی ئه‌و ماڵانه‌یان تۆمار كردووه كه زیانیان به‌ركه‌وتووه، بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌ی جیا جیا قه‌ره‌بوویان بكه‌نه‌وه.
ئێواری ڕۆژی پێنجشەممە (2ـی ئایاری 2024) شەپۆلێکی باران هەرێمی کوردستانی گرتەوە و کاریگەرییەکانی ئەو شەپۆلەش زیاتر لە شارەکانی هەولێر و کەرکووک بەدیارکەوتن و کەشناسیی هەرێمی کوردستانیش پێشبینی دەکات ئەو شەپۆلی بارانە بەردەوام دەبێت.
دیلان بارزان، پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک ڕایگەیاند، لە گەڕەکی شۆراوی کەرکووک بەهۆی بارانی بەخوڕ و خراپی ئاوەڕۆی گەڕەکەکەوە، لافاو هەستاوە و ئاو چووەتە نێو زیاتر لە 30 ماڵ و قوتابخانەی شۆراوی سەرەتایی کە لەو کاتەدا، مامۆستایان و قوتابییان لە دەوام بوونە و لەلایەن هاووڵاتییانی گەڕەکەکەوە ڕزگارکراون.
هاووڵاتییانی گەڕەکی شۆراوی شاری کەرکووک، هۆیەکی هەستانی لافاو دەگەڕێننەوە بۆ کەمتەرخەمیی لایەنە ئیدارییەکانی کەرکووک و بچووکیی ئاوەڕۆ و ڕێڕەوەکانی دەرچوونی ئاو، کە سەرەڕای هۆشدارییە پێشوەختەکانی کەشناسی، ئامادەکاری پێویستیان بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لافاو نەکردووە.