ڕێبوار بابكه‌یی: پارتی هه‌ڵبژاردنێك ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه ئه‌نجامه‌كانی پێشوه‌خته له گیرفانی حزبێكی سیاسی‌دا بێت

K24 - هەولێر:
به‌رپرسی لقی 10ـی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، پێداگریی پارتی له‌سه‌ر به‌شداری پێكهاته‌كان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، تاكتیكی و بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن نییه؛ ده‌شڵێت، پارتی داهێنه‌ر و داینه‌مۆی دیموكراسییه له هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 2ـی ئایاری 2024) ڕێبوار بابكه‌یی، به‌رپرسی لقی 10ـی پارتی دیموكراتی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، پارتی داهێنه‌ر و داینه‌مۆی دیموكراسییه له هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
ڕێبوار بابكه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پارتی هه‌ر جۆره هه‌ڵبژاردنێك ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه ئه‌نجامه‌كانی پێشوه‌خته له گیرفانی حزبێكی سیاسی‌دا بێت و له‌لایه‌ن ئهجێندایهكدا ئاماده كرا بێت.
به‌رپرسی لقی 10ـی پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌ختیشی كرده‌وه، پارتی له‌گه‌ڵ كردنی هه‌ڵبژاردنه، چونكه خۆی به پارێزه‌ری شه‌رعیه‌تی سیاسی و یاسایی هه‌رێمی كوردستان ده‌زانێت، له كاتێكدا بڕیاره‌كانی دادگه‌ی فیدراڵی لێدان بوو له شكۆی یاسایی هه‌رێمی كوردستان.
ناوبراو گوتیشی، پارتی زۆر له‌وه وریاتر و ئاگهدارتره كه ئه‌زموونێكی هه‌راسانكه‌ر له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له كه‌ركووك له میانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ڕووی دا، دووباره ببێته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی زیاتر گوتی، پارتی مه‌به‌ستیه‌تی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ڕێك بخرێته‌وه و لە ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی دوور بخرێته‌وه.
بابكه‌یی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، پێداگری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كردنی هه‌ڵبژاردن، بۆ هۆكاری متمانه‌بوون به خۆی ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵكوو ده‌زانێت له ڕێگه‌ی دادگه‌ی فیدراڵییه‌وه پلانێكی ده‌ره‌كی جێبه‌جێ ده‌كرێت و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وی تێدایه، ئه‌گه‌رنا یه‌كێتی له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان شكستی هێناوه، مه‌گه‌ر ساخته‌ی كردبێت.
به‌رپرسی لقی 10ـی پارتی دیموكراتی كوردستان دووپاتیشی كرده‌وه، پێداگریی پارتی له‌سه‌ر به‌شداریی پێكهاته‌كان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، تاكتیكی و بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن نییه، به‌ڵكوو هه‌ڵقووڵاوی مێژووی دیموكراسیانه‌ی خۆیه‌تی كه له سه‌رده‌می شێخ عه‌بدولسه‌لامی بارزانی، بارزانی نه‌مر و تا به سه‌رۆك بارزانی ده‌گات، داكۆكیی لێ كراوه و ده‌ستبه‌رداری نه‌بوونه.