کەشناسی: شەپۆلێکى باران و هەورەتریشقە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە

K24 – هەولێر:
کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پێشبینى دەکرێت لەدوای نیوەشەوەوە شەپۆلێکى باران و هەورەتریشقە لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێمی کوردستان دەست پێ بکات.
ڕۆژی پێنجشەممە (2ـی ئایاری 2024) کەشناسی هەرێم ڕایگەیاندووە: شەپۆلەکە لە ناوچەکانى وەک (سەنتەرى شارى هەولێر و دەوروبەرى، بەحرکە، قووشتەپە، دارەتوو، کەوەرگۆسک و بەردەرەش) هەروەها ناوچەکانى دەشتى هەولێر، قەزای کۆیە، تەق تەق، شوان، ئاکرێ، هەندێک ناوچەى گەرمیان و باشوورى شارى سلێمانى بەلێزمە دەبێت تاوەکوو بەرەبەیان.
کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە: بۆ ناوچەکانى دیکەی هەرێمی کوردستان، باران و هەورەتریشقەى مامناوەند دەبێت و پاشان ئاستى شەپۆلەکە ئاسایی دەبێتەوە، دواتریش ئاستى شەپۆلەکە دیسان بەهێز دەبێتەوە بە تایبەت لە کاتەکانى نیوەڕۆدا بۆ سەر ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى هەولێر، ئیدارەکانى سۆران و ڕاپەڕین و سەنتەرى شارى سلێمانى، سەیدسادق، هەڵەبجە و هەندێک لە ناوچەکانى گەرمیان.
بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم
هەولێر لە سەنتەرى شار بڕێکى زۆر باران باری بەڵام لەوێستگە تەنها 0.2 ملم باری
پیرمام 29.0 ملم
سلێمانى 1.1 ملم
چەمچەماڵ 5.9 ملم
دهۆک 41.5 ملم
زاخۆ 0.6 ملم
شەقڵاوە 19.5 ملم
ئاکرێ 0.2 ملم
ئامێدى 0.4 ملم
بامەرنێ 6.8 ملم
بارزان 2.0 ملم
بازیان 4.2 ملم
هەڵشۆ 17.4 ملم
خەبات 8.0 ملم
مەیدان 0.2 ملم
سۆران 0.8 ملم
پێنجوێن 0.6 ملم
سیدەکان 7.8 ملم
کەرکووک 27.0 ملم