ڤیان ده‌خیل: پارتی هه‌رگیز قبووڵی ئه‌و پلانه ناكات كه دیزاینی پێشوه‌خته بۆ هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌كانی كراوه

K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌رگیز قبووڵی ئه‌و پلانه ناكات كه دیزاینی پێشوه‌خته بۆ هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌كانی كراوه؛ ده‌شڵێت، ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه پێیان گرنگه هه‌مووان به‌شداری هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 2ـی ئایاری 2024) ڤیان ده‌خیل، گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، یه‌كه‌م له كوردستان له دوای ڕاپه‌ڕینی ئاداری 1991 كه داوای هه‌ڵبژاردنی كردبێت، خودی سه‌رۆك بارزانی بووه، بۆیه پارتی هه‌موو كات په‌رۆشی پرۆسه‌كه بووه بۆ ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌یه‌كی شه‌رعی وه‌ك په‌رله‌مان له كوردستان پێک بهێنرێت.
ڤیان ده‌خیل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بڕیاره ناده‌ستووری و نایاساییه‌كه‌ی دادگه‌ی فیدراڵی، كاردانه‌وه‌ی له لای پارتی دیموكراتی كوردستان دروست كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری هه‌ڵبژاردنێك نه‌كات كه له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك و پێكهاته‌كانی كوردستان نه‌بێت.
گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر پارتی و پێكهاته‌كانی كوردستان به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌كه‌ن، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه هیچ شه‌رعیه‌تێكی نابێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی، پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌رگیز قبووڵی ئه‌و پلانه ناكات كه دیزاینی پێشوه‌خته بۆ هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌كانی كراوه، به‌ڵكوو پێداگره له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد و دوور له دیزاینی پێشوه‌خته.
ڤیان ده‌خیل به دووری نه‌زانی دادگه‌ی فیدراڵی بڕیاره‌كه‌ی سه‌باره‌ت به كورسیی پێكهاته‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان به بڕیارێكی دیكه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، به‌تایبه‌ت كه هه‌مووان ده‌زانن هه‌ڵبژاردن له كوردستان به‌بێ پارتی و به‌بێ پێكهاته‌كان ناكرێت.
گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق زیاتر گوتی، ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه كه له هه‌ولێر سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن، پێیان گرنگه هه‌مووان به‌شداری هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد بكه‌ن.
ڕۆژی دووشەممە، 18-03-2024، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەیاننامەیەکی لەبارەی دۆخی ئێستای عێراق، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و چەند پرسێکی دیکە بڵاوکردەوە.
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، "لایەنەکانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دەخەینە بەردەم بەڕپرسیارێتیی نیشتمانی لە جێبەجێنەکردنی دەستوور و تەواوی خاڵەکانی رێککەوتنی سیاسی و ئیداریی پێکهێنانی کابینەی ئێستای حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، بەپێچەوانەشەوە ناتوانین بەردەوام بین لە پڕۆسەی سیاسی دا".
مەكتەبی سیاسی پارتی ئاماژەی بەوەش کردووە، "لە سۆنگەی تێگەیشتنمان لە پێگە و بەرپرسیارێتی مێژووییمان لە پاراستنی مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان و سیستەمی دیموكراسی و فيدراڵی عێراق، هەروەها ڕەوایی نەدان بە هەڵبژاردنێكی نا دەستووری و نا دیموكراسی، و وەستانەوە لە بەرامبەر سەرجەم ئەو پێشێلکاریانەی دەستوور کە لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە بەرامبەر هەرێمی کوردستان و دامەزراوە دەستورییەکانی ئەنجام دەدرێت بەگشتی، و سەپاندنی هەموارە نادەستوریەكانی یاسای هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەتایبەتی، بە بەرژەوەندی گەل و نیشتمانەکەمانی دەزانین كە پارتیمان نەچێتە ژێر باری پەسەندکردنی بریاری نادەستووریی و سیستەمێکی سەپێنراو لە دەرەوەی ئیرادەی گەلی هەرێمی كوردستان و دامەزراوە دەستوورییەکانی و بەشداری هەڵبژاردنێک نەكات کە بە نایاسایی و نادەستوری و لەسایەی سیستەمیکی سەپێنراودا بەڕێوەبچێت".