نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید: ته‌نیا 50 ماڵ له هه‌موو هه‌ولێر كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌رییه‌كانی شه‌پۆلی باران
K24 - هەولێر:
قایمقامی ناوه‌ندیی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات، كاریگه‌ری شه‌پۆلی باران له‌سه‌ر هه‌ولێر زۆر بوو؛ داواش له هاووڵاتییان ده‌كات زبڵ و خاشاك له شوێنه گشتییه‌كان فڕێ نه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێڕه‌وه‌كانی ئاو نه‌گیرێن.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 3ـی ئایاری 2024) نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی ناوه‌ندیی هه‌ولێر تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له‌ژێر ڕۆشنایی هۆشدارییه‌كانی كه‌شوهه‌وادا، ئاماده‌كاریی پێویستیان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو كردووه.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كاریگه‌ری شه‌پۆلی باران له‌سه‌ر هه‌ولێر زۆر بوو به‌تایبه‌تی له ده‌وروبه‌ری قه‌ڵات، به‌ڵام تیمه‌كانیان ئاماده‌ییان هه‌بوو و فریای ئه‌و شوێنانه كه‌وتن كه كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه‌یان به‌سه‌ره‌وه بوو.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید باسی له‌وه‌ش كرد، سه‌رجه‌م تیمه‌كانی پارێزگا و شاره‌وانی و ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هۆی ئاماده‌ییان توانیان ڕێڕه‌وی ئاو بكه‌نه‌وه و كاریگه‌رییه‌كانی شه‌پۆلی دووه‌می بارانه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كه‌م بكه‌نه‌وه.
قایمقامی ناوه‌ندیی هه‌ولێر ڕوونیشی كرده‌وه، ته‌نیا 50 ماڵ له هه‌موو هه‌ولێر كه‌وتوونه‌ته به‌ر كاریگه‌رییه‌كانی شه‌پۆله بارانه‌كه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوو.
به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌پۆلی بارانبارینی به‌خوڕ كه چه‌ند رۆژێكه هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 3ـی ئایاری 2024) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانیی هه‌ولێر له تۆڕیی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا ژماره‌یه‌ك رێنمایی و هۆشداری و چۆنییه‌تی خۆپارێزی له زریان و بارانی به‌خوڕ و هه‌وره‌تریشقه‌ی راگه‌یاندووه.
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، کاتێک زریان یاخوود باران و رەشەبا ڕوودەده‌ن، دەکرێت خێرا بەدوای پەناگەیەکدا بگەڕێین، بەتاییەتی لەكاتی درووستبوونی هەورە بروسکەدا.
هه‌روه‌ها به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، ئەگەر گوێت لە ده‌نگی هەور بوو و ڕەشەباشی لەگەڵدا بوو، دەبێت بزانیت لە مەودای مەترسیدایت.
به‌شێك له رێنماییه‌كانیی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر:
یه‌كه‌م: باشترین پەناگە باڵەخانەکانن کە خاڵیکەرەوەی دژە بروسکە (مانع الصواعق).
دووه‌م: ئۆتۆمبێل، پەناگەیەکی باشه، به‌هۆی ئەوەی کارەبا له رێگه‌ی کانزاکەدا خاڵی ده‌كاته‌وه.
سێیه‌م: دوورکەوتنەوە لە پەناگەی هاوشێوه‌ی شوێنی وه‌ستان بۆ پاس و کەپرەکان و پێکهاتەکانی دیكه‌ی هاوشێوه.
چواره‌م: ئاگاداربوون لە ڕەشەبا و هەورە بروسکەکان پێش دەستپێکردن و هه‌روه‌ها دوای کۆتاییهاتنیشی .
پێنجه‌م: ئەگەر پەناگەت نەدۆزیەوە، دابنیشه، یاخوود پاڵكه‌وه.
شه‌شه‌م: دوور بکەوەرەوە لە شوێنە کراوەکان، بەتاییەت ناوچە بەرزە شاخاوییەکان و سەرباڵەخانەکان یان مەیدانە پان و بەرینەکان.
حه‌وته‌م: دوور بکەونەوە لە تاوەر و شوێنه بەرزەکان و دارە تەڕەکان.