گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كی ونبووی قه‌ره‌داغ ده‌ستیپێكرد

K24 – هەولێر:
هاووڵاتییه‌كی سنووره‌كانی قه‌ره‌داغ ماوه‌ی دوو ڕۆژه بۆ گیای به‌هاره و قه‌زوان له ماڵ چووه‌ته ده‌ره‌وه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه؛ هاوكات هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی ده‌ستپێده‌كات.
هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 75 ساڵی گوندێكی قه‌ره‌داغ ماوه‌ی دوو ڕۆژه بۆ گیای به‌هاره و قه‌زوان له ماڵ چووه‌ته ده‌ره‌وه و تا ئێسته نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی گونده‌كه‌یش داوا ده‌كه‌ن هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی ده‌ستپێبكرێت.
له‌م باره‌یه‌وه له‌سه‌ر داوای خه‌ڵكی گونده‌كه ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 3ـی ئایاری 2024) تیمه‌كانی فریاگوزاری تۆڕی شاخەوانیی کوردستان و ئاسایش و خەڵکی ناوچەکە لە بەیانییەوە هەڵمەتی گەڕان و بەدواداچوونیان ده‌ستپێكرد.
ڕۆژی (چوارشه‌ممه 24ـی نیسانی 2024) تیمەکانی ژینگەپارێزیی سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانیی دارەتوو، ته‌رمی فارووق یابه عه‌بدوڵڵا، ئه‌و هاووڵاتییه‌ی گه‌ڕه‌كی ڕۆشنبیرییان له هه‌ولێر دۆزییه‌وه كه به‌ر له جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له ماڵه‌وه ده‌ر چووبوو و نه‌گه‌ڕابووه‌وه.
له‌وه‌ته‌ی هاووڵاتییه‌كه له ماڵه‌وه ده‌ر چووبوو، كه‌سوكاره‌كه‌ی به‌رگریی شارستانیان ئاگه‌دار كردبووه و تیمه‌كانی ئه‌و به‌رگرییه و تیمەکانی ژینگەپارێزیی سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانیی دارەتوو به‌رده‌وام به دوایدا ده‌گه‌ڕان.