نه‌زاكه‌ت حوسێن: هیچ كه‌س له هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر كه‌یسێكی ئازادیی ڕاده‌ربڕین نه سزا دراوه و نه زیندانی كراوه

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكی له مافی ڕۆژنامه‌نووسان ئاماژه به‌وه ده‌كات، له هه‌رێمی كوردستان هیچ سانسۆرێك له بواری ڕۆژنامه‌گه‌ریدا نییه؛ ده‌شڵێت، له هه‌رێمی كوردستان له بواری ئازادیی ڕاده‌ربڕیندا تیۆری لیبراڵی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 3ـی ئایاری 2024) نه‌زاكه‌ت حوسێن، پسپۆڕی ڕاگه‌یاندن و سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكی له مافی ڕۆژنامه‌نووسان له سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری و یاسای چاپه‌مه‌نی له هه‌رێمی كوردستان به مه‌رجی ڕه‌چاوكردنی بنه‌ما و به‌هاكان، ڕێگه‌یان به ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌ری له كوردستان داوه.
نه‌زاكه‌ت حوسێن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له هه‌رێمی كوردستان هیچ سانسۆر و فشارێكی پێشوه‌خته له بواری ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌گه‌ریدا نییه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكی له مافی ڕۆژنامه‌نووسان گوتیشی، هیچ كه‌س له هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر كه‌یسێكی ئازادیی ڕاده‌ربڕین كه دادگه یه‌كلایی كردبێته‌وه، نه سزا دراوه و نه زیندانی كراوه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌وه‌ی له بواری ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌ری له كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت ده‌چێته ناو خانه‌ی تیۆری لیبراڵی، واته پێدانی بواری ئازادیی ڕاده‌بڕین به ڕاده و ڕێژه‌یه‌كی زۆر.