كه‌شناسی هه‌رێم: دوای نیوەڕۆ هەورە تریشقە و لێزمە بارانی به‌هێز روو له ناوچەکانی هەرێمی كوردستان ده‌كات

K24 – هەولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی بەڕێوەبەرایەتى گشتىی کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هه‌رێمی كوردستان، دوای نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 3ـی ئایاری 2024)، هەورە تریشقە و لێزمە بارانی به‌هێز روو لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی كوردستان ده‌كات.
هه‌روه‌ها كه‌شناسی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی هەور و باراناوی دەبێت، بارانی مامناوەند و تاوە باران لە ناوچە جیاجیاكان دەبارێت، لە کاتەکانی نیوەڕۆ و دوای نیوەڕۆ کاریگەریەکە بەهێز دەبێت و هەورە تریشقە و لێزمە باران روو لە زۆربەی ناوچەکانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، بە تایبەت لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان، هەروەها بۆ کاتەکانی شەو، پێشبنی دەکرێت کاریگەری ئەو شەپۆلە لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوامی هەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر، ئیدارەی سه‌ربه‌خۆی سۆران و پارێزگای دهۆک زیاتر دەبێت.
هه‌روه‌ها كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان روونیشیكرده‌وه، سبەی (شەممە 4ـی ئایاری 2024)، ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت و لێزمە باران و هەورە بروسکە لە زۆربەی ناوچەکان بە شێوەی پچڕپچڕ بەردەوامی دەبێت. لە کاتەکانی شەودا کاریگەرییەکە کەمێک لاواز دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 21
سلێمانی : 20
دهۆک : 21
زاخۆ : 22
هەڵەبجە : 20
کەرکوک : 25
سۆران : 19
حاجی ئۆمەران : 13
گەرمیان : 26