مه‌ردان خدر: به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كان له كوردستان بووه‌ته خاڵی سه‌رنجڕاكێشی وڵاتانی ده‌ره‌وه

K24 - هەولێر:
به‌رپرسی لقی نۆی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، دوورخستنه‌وه و به‌شداریپێنه‌كردنی پێكهاته‌كان له په‌رله‌مان، كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 3ـی ئایاری 2024) مه‌ردان خدر، به‌رپرسی لقی نۆی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئاكرێ تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، بوونی نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، یه‌كێكه له ڕووخساره جوانه‌كانی به‌یه‌كه‌وه‌ژیان و پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان.
مه‌ردان خدر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كان له كوردستان بووه‌ته خاڵی سه‌رنجڕاكێشانی وڵاتانی ده‌ره‌وه، نه‌خاسمه كاتێك له‌م ڕووه‌وه هه‌رێمی كوردستان به عێراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر به‌راورد ده‌كه‌ن.
به‌رپرسی لقی نۆی پارتی دیموكراتی كوردستان باسی له‌وه‌ش كرد، پارتی هه‌موو كات بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده بووه، به‌ڵام یه‌كێتی له ماوه‌كانی ڕابردوودا به‌هۆی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی ناوخۆییه‌وه هه‌ر جاره و به پاساوێك خۆی له ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌كه ده‌دزییه‌وه.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتیشی، ده‌بێت بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی فیدراڵی له‌باره‌ی كورسیی پێكهاته‌كان ڕاست بكرێته‌وه، چونكه ئه‌و بڕیاره له بنه‌ڕه‌ته‌وه ناده‌ستووری بووه.