ڕه‌حمان خانی: به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان پڕ ده‌بێت و له‌ژێر كۆنترۆڵدایه
K24 - هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌نداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات ئاستی باران به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و ته‌نیا چه‌ند سه‌نتیمه‌رتێك ماوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان پڕ ببێت.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 3ـی ئایاری 2024) ڕه‌حمان خانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌نداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان ته‌نیا چه‌ند سه‌نتیمه‌ترێكی ماوه و پڕ ده‌بێت.
ڕه‌حمان خانی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا ده‌توانرێت به‌نداوه‌كه پڕ بكرێت، به‌ڵام ئاوه‌كه به‌رده‌درایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی بمێنێت بۆ ئه‌و شه‌پۆله بارانه.
داوا له دانیشتووانی نزیك كه‌ناری چه‌می سیروان كرد خۆیان به دوور بگرن، به‌و پێیه‌ی ئاوی چه‌مه‌كه به‌رز ده‌بێته‌وه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانیان دروست ده‌كات.
ناوبراو گوتیشی، به پلانێكی زانستی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان كۆنترۆڵ كراوه و هیچ مه‌ترسییه‌ك دروست ناكات. ڕوونیشی كرده‌وه به‌هۆی به‌ردانه‌وه‌ی بڕی پێویست و به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باوه، به‌رنامه‌ڕێژییه‌كی باشیان له‌و باره‌وه كردووه.
پێشتر ڕۆژی (چوارشه‌ممه 27ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) ڕه‌حمان خانی تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، شه‌پۆله‌كانی بارانی ئه‌مساڵ له هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له هه‌ردوو پارێزگای دهۆك و هه‌ولێر، توانیویه‌تی ئاستی دابارینی ساڵانی رابردوو ببڕێت، به‌تایبه‌ت كه باران له هه‌ندێك شوێندا 300 بۆ 350ملم به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو زیاتر باریوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌نداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، له ماوه‌ی سێ رۆژدا به‌نداوی دوكان نزیكه‌ی یه‌ك مه‌تر ئاستی ئاوه‌كه‌ی به‌رز بووبووه‌وه، هه‌روه‌ها به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان ئاوه‌كه‌ی نزیكه‌ی 35 بۆ 40 سه‌نتیمه‌تر و به‌هه‌مان شێوه به‌نداوی دهۆكیش 80 بۆ 90 سانتیمه‌تر ئاوه‌كه‌ی به‌رز بووبووه‌وه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كردبوو، به‌به‌راورد به ساڵی ڕابردوو به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان 10 مه‌تر ئاوی زیاتری بۆ هاتووه، هه‌روه‌ها به‌نداوی دوكان نزیكه‌ی چوار مه‌تر و نیو له ساڵی پار كه‌متره به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌نداوێكی گه‌وره و چوار ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك ئاوی بۆ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و هاوكات ئاوی بۆ ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقیش دابین كردووه، هه‌روه‌ها له دهۆكیش نزیكه‌ی دوو مه‌تر ئاو له ساڵی رابردوو زیاتر بووه.