مایڵز کاگینز: تورکیا ڕۆژانە 800 هەزار دۆلار سزای ڕاگرتنی هەناردەی نەوت دەخاتە سەر بەغدا

K24 – هەولێر:
گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) رایدەگەیەنێت، دڵخۆشن بە پێکهێنانی لیژنەی هاوبەشی نیوان هەولێر و بەغدا لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆری جەیهانی تورکییەوە و هاوکات پێشوازیی لە دانووستانەکانی نێوانیان دەکەن.
مایڵز کاگینز، گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکور)، لەمیانەی بەشداریی لە ژووری هەواڵی کوردستان24 رایگەیاند، ئەندامانی ئەپیکور زۆر پەرۆشن و دەیانەوێت بەشداریی لە کۆبوونەوەی ئەو لیژنە هاوبەشەی نێوان ئەندامانی وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان و نەوتی عێراق بکەن.
گوتەبێژی ئەپیکور، راشیگەیاند، گرێبەستمان لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەیە ئەگەر هەر گۆڕانکارییەک بکرێت دەبێت ئێمەش ئاگاداربین، کۆمپانیا نێودەوڵتییەکانی بواری نەوت دەبێت بەشدار بن لە کۆبوونەوەکان، گەشبینین بەوەی کە دەگوترێت هەناردەنەکردنەوەی نەوت دیستان دەستپێدەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەدا، دەبوو کۆبوونەوەی نێوان ئەندامانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق زۆر لەمێژ بوو بکرابایە. هاوکات دەڵێت: پێمانوابوو سەردانەکەی سوودانی بۆ واشنتن هاندانێک بوو بۆ حکوومەتەکەی بۆ ئەوەی هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە.
مایڵز کاگینز، لەبارەی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق گوتی: ئەردۆغان و تیمەکەشی زۆر بە پەرۆشن دووبارە هەناردەی نەوت دەستپیبکاتەوە، تورکیا هەموو رۆژێ سزای راگرتنی نەوت دەخاتە سەر بەغدا کە بڕەکەی 800 هەزار دۆلاری رۆژانەیە کە دەبێت بەغدا بیدات، بۆیە بەغداش دەیەوێت هەنگاوی ئەرێنی بنێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (3ـی ئایاری 2024) كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان (ئه‌پیكور)، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتبوو، ئه‌پیكور پێشوازی له پێكهێنانی ئه‌و لیژنه هاوبه‌شه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات، كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن وه‌زیری نه‌وتی عێراقه‌وه راگه‌یه‌ندرا، به ئامانجی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی بۆری نه‌وتی عێراق – توركیا.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتبوو، "ئەپیکور ئێمه وه‌ك كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بواری نه‌وت، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئاگادار بكرێینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی خۆمان له‌و دانووستانانه بگێڕین".