بەردەڕەش.. لە ئاکامی وەرگەڕانی تانکەرێک هاووڵاتییەک مرد

دیمەنی دوای سووتانی تانکەرەکە (وێنە: ئاری حوسێن - کوردستان24)
دیمەنی دوای سووتانی تانکەرەکە (وێنە: ئاری حوسێن - کوردستان24)

K24 - هەولێر

لە ئاکامی وەرگەڕانی تانکەرێک لە سنووری قەزای بەردەڕەش، شۆفێری تانکەرەکە مرد.  

ئازاد تەها، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 04-05-2024، لە ئاکامی وەرگەڕانی تانکەرێک لەسەر ڕێگەی ڕۆڤیا – بەردەڕەش، شۆفێری تانکەرەکە سووتا و مرد.

ئازاد تەها لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کرد، شۆفێرەکە ناوی "مستەفا تەحسین"ـە، تەمەنی 19 ساڵە و دانیشتووی ناحیەی کەلەکچی سەر بە قەزای شێخانە. گوتیشی، "کەسی تر لە ڕووداوەکەدا بریندار نەبووە".

بە گوتەی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک، تانکەرەکە نەوتی خاوی هەڵگرتبوو و لێکۆڵینەوە لەبارەی ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.

 

Fly Erbil Advertisment