ڕووسیا زێلێنسكی خسته نێو لیستی داواكراوان

K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ڕووسیا بڵاویكرده‌وه، ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوان خرایه نێو لیستی داواكراوان.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ته‌كه راشیگه‌یاند، جگه له زێلینسكی، بیترۆ بوروشنكۆی سه‌رۆكی پێشووی ئۆكرانیاش خرایه نێو لیستی داواكراون له لایه‌ن ڕووسیاوه.
به گوێره‌ی ده‌ستووری ئۆكرانیا، ده‌سه‌ڵاته‌كه‌كانی زێلینسكی 21ـی ئه‌م مانگه وه‌ك سه‌رۆك كۆتایی پێدێت، به‌و پێیه ده‌بێته سه‌رۆكی ناشه‌رعی و هیچ رێگه‌یه‌كیش نییه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌كه‌ی.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ده‌بوایه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئۆكرانیا له مانگی ئاداری ئه‌مساڵ ئه‌نجامدرابا، به‌ڵام به‌ڕێوه نه‌چوو.
پێشتریش رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردبووه‌وه، ئه‌مه‌ریكییه‌كان ناهێڵن ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا بكه‌وێته ژێر ده‌ستی رووسیا.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.