هه‌ڵهاتنی كه‌ره‌كێوییه‌ك ئه‌مه‌ریكای به خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه
K24 - هەولێر:
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه كه‌ره‌كێوییه‌ك له كاتی گواستنه‌وه‌ی بۆ یه‌كێك له باخچه‌كانی ئاژه‌ڵان له ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵهاتووه و داموده‌زگه په‌یوه‌ندیداره‌كان و خه‌ڵكێكی زۆری به خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه.
كه‌ره‌كێوییه‌ك كه ناوی "زهی"ـه و یه‌كێكه له‌و چوار كهرهكێوییه "مێیه"ـی كه له كاتی گواستنه‌وه‌یاندا بۆ باخچه‌یه‌كی ئاژه‌ڵان له واشنتن هه‌ڵهاتوونه.
هه‌ر چوار كهرهكێوییهكه له‌و لۆرییهدا خۆیان هه‌ڵداوه كه له كاتی دابه‌زاندنیان و بردنیان بۆ ناو باخچه‌كه هه‌ڵاتوون، به‌ڵام سێیان هه‌ر زوو جڵه‌و كراونه‌ته‌وه و دانه‌یه‌كیشیان كه ناوی "زهی"ـه‌یه تا ئێسته نه‌گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه و جڵه‌و نه‌كراوه‌ته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه كریستین كێلتگن، خاوه‌نی كه‌ره‌كێوییه‌كان گوتوویه‌تی، بۆ دۆزینه‌وه و گرتنه‌وه‌ی كهرهكێوییهكهی په‌نای بۆ یاریزانانی زۆرانبازیی گا و ڕاهێنه‌رانی ئه‌سپ بردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له دۆزینه‌وه‌ی زه‌یدا هاوكاری بن كه به‌ره‌و دارستانه‌كانی نۆرس پێند له ڕۆژئاوای واشنتن هه‌ڵهاتووه.
به گوێره‌ی پۆلیسی چاودێریی ئاژه‌ڵانی ناوخۆیی، به‌شێك له دانیشتووان له ڕێگه‌ی كامێراوه كهرهكێوییهكهیان بینیوه كه ته‌ندروستی باش بووه.
هه‌روه‌ها پۆلیس داوای كردووه له دووره‌وه چاودێریی بكه‌ن و لێی نزیك نه‌بنه‌وه، چونكه ڕه‌نگه زیانیان پێ بگه‌یه‌نێت.