زرار حوسێن: شاخهوانان دهبێت ئاگهداری تهندروستی و ڕێنماییهكان بن

K24 - هەولێر:
پزیشكێكی هەناو و دڵ ئاماژه بهوه دهكات، پێویسته شاخهوانان وریای تهندروستییان بن و ڕهچاوی ڕێنماییه پزیشكی و تهندروستییهكان بكهن له كاتی ههر چالاكی و گهشتێكی شاخهوانیدا.
ئهمڕۆ (شهممه 4ـی ئایاری 2024) زرار حوسێن، پزیشكی هەناو و دڵ تایبهت به كوردستان24 ڕایگهیاند، زۆر گرنگه كهسی شاخهوان بهر لهوهی ببێته شاخهوان، شارهزای تهندروستیی بێت و ئاگهداری زانیاریی و ڕێنماییهكان بێت.
زرار حوسێن جهختیشی كردهوه، شاخهوان دهبێت بهر له گهشتهكهی توانای جهستهیی خۆی بزانێت و ههڵسهنگاندنێكی تهندروستی بۆ كردبێت.
ئهو پزیشكه باسی لهوهش كرد، ئهو شاخهوانانهی نهخۆشی درێژخایهنیان ههیه، زۆر گرنگه پابهندی خشتهی دهرمانهكانیان بن.
زرار حوسێن ئاماژهی بهوهش كرد، زۆر گرنگه شاخهوان بزانێت گهشتهكهی بۆ كوێیه و ئایا كهشوههوا بۆ گهشتهكهی له باره یاخود نا، بۆ ئهوهی له ههموو پێشهاتێكی نهرێنیدا پارێزراو بێت.
بەهۆی لافاوەوە چوار شاخەوانی گرووپی سەگرمە لە دەربەندی مەسورانی نزیک شاخی زەردە مردن و تەرمەکانیان ڕەوانەی پزیشکی دادی کران. سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: بە فەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی 411ـی سزادانی عێراقی، سەرۆکی ڕێکخراوی شاخەوانی سەگرمە دەستگیر کراوە و تا کۆتاییهاتنی ڕاستی و دروستی ڕووداوەکە لە لێکۆڵینەوەکان، ڕادەگیرێت.
هاووڵاتییەک بە ناوی ئالان، هاورێی ئەو شاخەوانانە بوو کە لە ڕووداوەکەی ئەمڕۆ گیانیان لەدەستدا، بە کوردستان24ـی گوت: کاتێک ئاگەدارکراینەوە کە ڕووداوێکی لەو شێوەیە روویداوە، چووینە شوێنەکە بۆ بەهانەوەهاتنی هاورێکانمان، بەڵام بەداخەوە یەکەم شت کە بینیمان تەرمی چەند هاوڕێیەکی خۆشەویستمان بوو، کارەساتێک بوو بەڕاستی وەسف ناکرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا، ئەو ژمارە هاووڵاتییە کە لە گرووپە شاخەوانییەکە بوون بەهۆی مەرگی هاوڕێکانیان باری دەروونیان هیچ باش نییە، پێش ئەوەی ڕووداوەکە رووبدات، شاخەوانەکان ویستبوویان لە شاخەکەدا بێنە خوارەوە، بەڵام بەهۆی هاتنی لافاوەوە چوار شاخەوان نەیانتوانی بێنە خوارەوە و مردن. ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، دوای دوو کاتژمێر و نیو تەرمی هەر چوار شاخەوانەکە دۆزرایەوە.
سەرەڕای هۆشدارییەکانی دەزگا پەیوەندیدارەکان لەبارەی خراپی کەشوهەوای ئەم چەند ڕۆژە، چهند ڕۆژێك لهمهوبهر، ڕێکخراوی شاخەوانی سەگرمە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە کە ڕۆژی هەینی (3ـی ئایاری 2024) گەشتێک ڕێک دەخات بۆ ناوچەی قەرەداغ، گوندی ئاوەسپی - دەربەندی مەسوران.
بە گوێرەی بڵاوکراوەکەی ڕێکخراوەکە، شوێنی کۆبوونەوەی شاخەوانان کاتژمێر 6:15ـی بەیانی ڕۆژی ههینی بووە لە تەنیشت یانەی کۆمەڵایەتیی لە پارکی ئازادیی شاری سلێمانی و کاتژمێر 6:30 بەیانیش بۆ دەربەندی مەسووران لە ناوچەی قەرەداغ بەڕێ کەوتوون.
بەگوێرەی ئەو گرتەڤیدیۆیەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی کوردستان24 بڵاو کراونەتەوە، تیمەکانی فریاگوزاری بەهۆی سەختی شوێنەکەوە، جگە لە بوونی چەند ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن، کۆپتەریشیان بەکارهێناوە بۆ گواستنەوە تەرمەکان.
کوردستان24 زانیویەتی ئەندامێکی گرووپە شاخەوانییەکە پێش ئەوەی گیان بسپێرێت، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک داوای بە فریاکەوتنی کردبوو، هەروەها یەکێک لە شاخەوانەکان بەناوی حەمەلاو، پێشتر تووشبووی شێرپەنجە بووە و لە نەخۆشخانەی هیوا چارەی وەرگرتووە و چاک بووەتەوە، دوێنێ هەینیش بەهۆی لافاوەوە لە دەربەندی مەسوران مردووە.
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاندبوو، کۆی گشتی ئەندامانی گرووپە شاخەوانییەکە 12 کەس بوون و چواریان خنکاون و تەرمەکانیان دۆزراونەتەوە و ئەوانی دیکە سەلامەتن.
هەروەها ڕەئووف کەمال، قایمقامی قەرەداغ ڕایگەیاندبوو، گرووپێکی شاخەوانی لە شاری سلێمانی هاتوون بۆ گوندی ئاوەسپی لە ناحیەی سێوسێنان و بەهۆیەوە ژمارەیەکیان لافاو بردوونی کە بەبێ ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان هاتوونەتە سنوورەکە.