ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری بە ڕەچەڵەک سووری ڕاگەیاند

دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری بە رەگەز سووری
دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری بە رەگەز سووری

K24 – هەولێر:

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری بە ڕەچەڵەک سووری بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە ئافرەتان راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بە تۆمەتی هەڕەشەی بڵاوکردنەوە وێنە و ڤیدیۆی چەند ئافرەتێکی بیانی دوو تۆمەتباری بە رەچەڵەک سووری دەستگیر کرد.

تۆمەتبارەکان هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆیان لە چەند ئافرەتێکی بیانی لە هەولێر کردووە و ته‌نانه‌ت داوای پارەشیان لێکردوون.

دوای بەدواداچوون تیمەکانی ئاسایشی هەولێر لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە ئاسایش ناسنامەی ئەو کەسانەی ئاشکرا کرد کە هەڕەشەیان لە ئافرەتە بیانییەکان دەکرد، تیمەکان توانیان لە ماوەی کەمترین کاتدا تۆمەتباران دەستگیر بکەن.

دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارانیش دان بە تاوانەکانیان دەنێن و دەڵێن: "بەڵی راستە ئێمە داوای پارەمان لە ئافرەتە بیانییەکان کردووە".

هاوکات لەکاتی ئەوەی کە ئافرەتە بیانییەکان دەیانویست پارەکە بدەن بە دوو هاووڵاتییە سوورییەکە هێزەکانی ئاسایش دێن و دوو هاووڵاتییە سوورییەکە دەستگیر دەکەن.

Fly Erbil Advertisment