ژنه دیپلۆماتكارێكی ئه‌فغانی ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه
K24 – هەولێر:
كونسوڵی گشتی ئه‌فغانستان له هیندستان، تۆمه‌تی بازرگانیكردن و به‌قاچاغبردنی زێڕی خرایه پاڵ و ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، زه‌كیه وێرداك كونسوڵی گشتی ئه‌فغانستان له مۆمبایی – هیندستان، تۆمه‌تی كاری قاچاغچییه‌تی به زێڕی خرا پاڵییه‌وه و دواتر ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.
باس له‌وه‌شكراوه، به‌هۆی پارێزبه‌ندی دیپلۆماسی، تا ئێستا زه‌كیه وێرداك ده‌ستگیرنه‌كراوه.
میدیا هیندییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، وێرداك له فڕۆكه‌خانه‌ی مۆمبای ده‌ستگیركرا و ده‌گوترێت هه‌وڵیداوه 25 كیلۆ زێڕ به قاچاخ بباته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته.
زه‌كیه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس ده‌ڵێت، ماوه‌ی ساڵێكه خۆم و خێزانه‌كه‌م دووچاری هێرشێكی توند بووینه‌ته‌وه، هه‌وڵی وێرانكردنم ده‌درێت".
ده‌شڵێت، به‌هۆی به‌رده‌وامی به‌رگریكردنم له ژنانی ئه‌فغانستان، به‌رده‌وام هه‌وڵی دوورخستنه‌وه‌م له‌كاره‌كه‌م دراوه.
تاكو ئێستا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان كۆمێنتی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نه‌داوه.
ناوبراو به‌ر له هاتنی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵات وه‌ك كونسوڵی گشتی وڵاته‌كه‌ی له مۆمبای دیاریكراوه.