جەمال هەسن: بارانی ئەم چەند ڕۆژە هیچ کاریگەری لەسەر ئاستی ئاوی خابوور نەبووە

جەمال هەسن، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی زاخۆ
جەمال هەسن، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی زاخۆ

K24 – هەولێر:

بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی زاخۆ دەڵێت: بارانی ئەم چەند رۆژە هیچ کاریگەری لەسەر ئاستی ئاوی خابوور نەبووە، تەنیا لە چەند گەڕەکێکی ناو شاردا ئاو کۆبووەوە.

جەمال هەسن، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی زاخۆ تایبەت بە کوردستان 24 رایگەیاند، بەهۆی بارانبارین نزیکەی 10 ماڵ زیانمەندبوونە و تیمەکانی وەڵامدانەوەی قەیرانەکان هاوکارییان پێشکەشی ئەو ماڵانە کردووە.

بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی زاخۆ ئاماژەی بەوەشدا، 95%ـی ئەو گەڕەکانەی ئاوی لێ کۆببووەوە چارەسەر کراون.

هاوکات دەڵێت: بارانی ئەم چەند رۆژە هیچ کاریگەری لەسەر ئاستی ئاوی خابوور نەبووە.

Fly Erbil Advertisment