كه‌یفی مسته‌فا: دروستکردنەوەی کاسەسەری نیاندەرتاڵێک، مێژووی مرۆڤایه‌تی له كوردستان ده‌سه‌لمێنێت

K24 - هەولێر:
بەڕێوەبەری گشتی شوێنەواری هەرێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، تیمی زانكۆی كامبریجی به‌ریتانی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كاری له‌سه‌ر كاسه‌سه‌ری نیادهرتاڵهكه كردووه؛ ده‌شڵێت، جێی نیگه‌رانییه له كوردستان كه‌سانێك به نه‌زانییه‌وه گاڵته به‌م ڕووداوه مێژوویی و زانستییه ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 4ـی ئایاری 2024) كه‌یفی مسته‌فا، بەڕێوەبەری گشتی شوێنەواری هەرێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، دروستکردنەوە و نمایش‌کردنی کاسەسەری نیاندەرتاڵێک كاری شه‌و و ڕۆژێك نییه، به‌ڵكوو ئه‌وان له ساڵی 2012ـوه له‌گه‌ڵ زانكۆی كامبریجی به‌ریتانی له‌و باره‌یه‌وه له په‌یوه‌ندیدان و كار ده‌كه‌ن.
كه‌یفی مسته‌فا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دۆزینه‌وه‌ی كاسهسهرێكی نیانده‌رتاڵ له ساڵی 2018ـدا له لایه‌ن ئه‌و تیمه به‌ریتانییه‌وه، ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویی و زانستی بوو به‌تایبه‌تی بۆ كورد.
بەڕێوەبەری گشتی شوێنەواری هەرێمی كوردستان باسی له‌وه‌ش كرد، دروستکردنەوە و نمایش‌کردنی کاسەسەری نیاندەرتاڵێک وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و پرسیاره مێژووییانه ده‌داته‌وه كه له سه‌رتاسه‌ری جیهان له باره‌ی مرۆڤی نیانده‌رتاڵه‌وه ده‌كران.
ناوبراو گوتیشی، یه‌كێك له گرنگییه‌كانی دروستکردنەوە و نمایش‌کردنی کاسەسەری ئه‌و نیانده‌رتاڵه، ئه‌وه‌یه كاره‌كه به هاوبه‌شی و هاوكاریی تیمی به‌ریتانی و تیمی هه‌رێمی كوردستان بووه.
كه‌یفی مسته‌فا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، ئه‌م بابه‌ته سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستییه مێژووییه‌یه كه كوردستان ده‌یان هه‌زاران ساڵ به‌ر له ئێسته مه‌ڵبه‌ندی مرۆڤایه‌تی بووه.
كه‌یفی مسته‌فا هه‌روه‌ها گوتی، هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك ڕابردووی خۆی بزانێت به‌دڵنیاییه‌وه ئایینده بۆ خۆی دروست ده‌كات. نیگه‌رانی خۆیشی ده‌ربڕی كه كه‌سانێك له كوردستان و له‌ناو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه به گاڵته‌جاڕییه‌وه باسی ئه‌و ڕووداوه مێژووییه ده‌كات و له ڕووی نه‌زانییه‌وه لێكدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كات.
دروستکردنەوە و نمایش‌کردنی کاسەسەری نیاندەرتاڵێک کە بە شانەدەرZ ناسراوە سەرنجی مێدیاکانی بۆ مێژووی کۆنی کوردستان ڕاکێشاوە و دەنگدانەوەیەکی جیهانیشی هەبووە.
پەردەلادان لەسەر ڕووخساری دروستکراوەی ئافرەتێکی نیاندەرتاڵ کە مەزەندە دەکرێت تەمەنی بگەرێتەوە بۆ نزیک لە 75 هەزار ساڵ پێش ئێستە، بە ناوی شانەدەر Z، بووەتە مایەی سەرنجی مێدیای نێودەوڵەتی و گفتوگۆی لەسەر پەرەسەندنی مرۆڤ، کردە فەرهەنگییەکان و کارلێکەکانی نێوان نیاندەرتاڵەکان و مرۆڤی مۆدێرن هەڵگیرساندووە.
لە ڕێی بلاڤۆکەکی زانکۆی کامبریج، پەردە لەسەر ڕووخساری دروستکراوەی ئافرەتێکی نیاندەرتاڵ بە ناوی شانەدەر Z لادرا، ئەمەش ڕۆشنایی نوێ دەخاتە سەر ژیان و ڕەفتاری باوباپیرانی کۆنی مرۆڤ.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی زانکۆی کامبریج، ئەمە دۆزینەوەیەکی نائاساییە و لە ڕێگەی هەڵکەندنی ورد و تەکنیکە زانستییە پێشکەوتووەکانەوە ئەم دەرفەتە ڕەخساوە کە بتوانین بڕوانینە مێژوویەکی 75 هەزار ساڵی. ئەم دۆزینەوەیە توێژەران و خەڵکی بە هەمان شێوەی سەرسام کردووە و تەحەدای ئەو تێڕوانینە کۆنە دەکات کە پێیوایە نیاندەرتاڵەکان بوونەوەرێکی سەرەتایی بوونە.