سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: پێویستە زانکۆکان یارمهتیدهری پرۆسەی گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری بن

K24 – هەولێر:
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی بەشداری کردنی لە دیداری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان و ئوردن، پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەرت پێشوو) بڵاوکردەوە.
ڕۆژی یەکشەممە (5ـی ئایاری 2024) بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دیداری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان و ئوردن لەژێر ناونیشانی (وێناکردنی ئایندە لە ڕێگەی پەرەپێدانی بەردەوام) لە هەولێری پایتەخت، بە بەشداریی شاندێکی باڵای وەزارەتی خوێندنی باڵای ئوردن و ژمارەیەکی زۆر لە زانکۆکانی ئوردن و هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: "لە دیداری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان و ئوردن، جەختمان کردەوە کە پێویستە زانکۆ و ناوەندە ئەکادیمییەکانمان، له ئاستی پێشکەوتنە خێراکانی سەردەمدا بن و ببنه یارمهتیدهری پرۆسەی گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووریمان".
لە دەستپێکی دیدارەکەدا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گوتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: "قەیرانەکان هەرگیز ساردمان ناکەنەوە لەوەی بایەخ و گرنگییەکی تەواو بە پێشخستن و بەرەوپێشبردنی خوێندن و زانکۆکانمان بدەین".
لە دیداری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان و ئوردن، جەختمان کردەوە کە پێویستە زانکۆ و ناوەندە ئەکادیمییەکانمان، له ئاستی پێشکەوتنە خێراکانی سەردەمدا بن و ببنه یارمهتیدهری پرۆسەی گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووریمان.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) May 5, 2024