شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی په‌رله‌مانی عێراق گه‌یشته‌ ئیتاڵیا

K24 – هەولێر:

بۆ به‌شداریكردن له‌ كاره‌كانی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ په‌رله‌مانیی هاوپه‌یمانی‌ باكووری‌ ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ شاندێك،  گه‌یشته‌ ئیتاڵیا.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه‌ 5ـی ئایاری 2024)، دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێك، كه‌ پێكهاتبوو له‌ لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مان، گه‌یشته‌ ئیتاڵیا.

شانده‌كه‌ له‌لایه‌ن سه‌یوان بارزانی‌، باڵیۆزی‌ عێراق له‌ ئیتاڵیا و تیمی‌ باڵیۆزخانه‌كه‌وه‌ پیشوازیان لێكرا.

بڕیاره‌ شاندەکەی عێراق لە کۆبونەوەکانیدا، دۆسییه‌ گرنگەکان و پرسه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و، كۆمه‌ڵێك بابه‌تی‌ ئه‌منی‌ و لێكه‌وته‌كانی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ ناوچه‌كه‌ و جیهان تاووتوێ بكات.