ئه‌نجوومه‌نی هه‌واڵگری عێراق تاووتوێی دۆسییه ئه‌منییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌كات

K24 – هەولێر:
ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هه‌واڵگری نیشتمانیی عێراق له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا جه‌خت له جێبه‌جێكردنی رێنماییه تایبه‌ته‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له‌باره‌ی چالاكییه هه‌واڵگرییه‌كان كرایه‌وه و وێڕای ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆسییه ئه‌منییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 5ـی ئایاری 2024)، به‌سه‌رپه‌رشتی قاسم ئه‌عره‌جی، حه‌وته‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مساڵی ئه‌نجوومه‌نی هه‌واڵگری نیشتمانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ئاماده‌ی بوون، تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆسییه ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كان كرا و دواتر ژماره‌یه‌ك بڕیار و راسپارده له‌باره‌یانه‌وه ده‌رچوون.
هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی هه‌واڵگری نیشتمانی عێراق، پوخته‌یه‌كیان له‌باره‌ی پلان و كاری داهاتووی ئه‌نجوومه‌نه‌كه پێشكه‌شكرد، وێڕای تاووتوێكردنی دۆسییه هاوبه‌شه ئه‌منییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، بۆ به‌دیهێنان و یه‌كخستن و هه‌ماهه‌نگی له ڕووی ئاسایش و هه‌واڵگرییه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، قاسم ئه‌عره‌جی له كۆبوونه‌وه‌كه دووپاتی جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق تایبه‌ت به په‌یوه‌ستبوون به پیشه‌ییبوونی چالاكییه هه‌واڵگرییه‌كان كرده‌وه.