سوودانی به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانی بانكی بازرگانی عێراقی TBI ده‌كات

K24 – هەولێر:
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئه‌و وڵاته و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هه‌مان بانك و ژماریه‌ك راوێژكاریی بانكی، به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانی بانكی بازرگانی عێراق TBI كرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقدا هاتووه، ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 5ـی ئایاری 2024)، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد، تێیدا گفتوگۆ و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاره‌كانی بانكی بازرگانی عێراق TBI و به‌شدارییه‌كانی له بواری دارایی و گه‌شه‌پێدانی ئابووریی عێراقدا كرا.
هه‌روه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، كۆبوونه‌وه‌كه به ئاماده‌بوونی ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق و سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتییه‌كه‌ی و ژماره‌یه‌ك راوێژكار ئاماده‌یبوون، سوودانی ئاماژەی بە گرنگی ڕۆڵی بانکی بازرگانی عێراق کرد، لە پشتیوانیکردنی دامەزراوە حکومییەکان و کەرتی تایبەت و ڕۆڵی وەک دامەزراوەیەکی بانکی.
رۆژی 04-05-2024، سه‌رچاوه‌یه‌ك له تیمی پڕۆژه‌ی "هه‌ژماری من"ـی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، به كوردستان24ی ڕاگه‌یاندبوو، شاندێكی بانكی بازرگانی عێراقی "تی بی ئای" سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێته‌وه.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوەی کوردستان24، ئامانجی هاتنی شاندەکە و کۆبوونەوەیان لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من"، گفتوگۆکردنە له‌باره‌ی چۆنییەتی به‌شداریكردنی بانكی "تی بی ئای" له پڕۆژه‌ی "هه‌ژماری من".
بانكی تی بی ئای یه‌كێكه له بانكه حكوومەتییه‌كانی عێراق و له پرۆسه‌ی ته‌وتینی مووچه‌خۆرانی عێراقدا به‌شداره، بۆ چۆنییەتی بەشداریی له پڕۆژه‌ی "هه‌ژماری من"ـیش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پڕۆژه‌كه گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
تا ئێستا 301 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ناویان له پرۆژه‌ی "هەژماری من" تۆماركردووه و نزیكه‌ی 200 هه‌زار فه‌رمانبه‌ریش كارتی بانكییان وه‌رگرتووه‌ته‌وه و بڕیاره تا كۆتایی ئه‌مساڵ ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كارتی بانكییان بۆ دروست بكرێت.
پێشتریش ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەوەی پێویست بووە لەسەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردوویەتی بۆ ئەوەی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە ڕەوانە بکرێت.