زیاتر لە 4 ھەزار بەندكراوی ئێران سزای لە سێدارەدانیان لەسەرە
K24 - ھەولێر
پەرلەمانتارێكی ئێرانی دەڵێ، زیاتر لە 4 ھەزار و 500 بەندكراو لە ئێران سزای لەسێدارەدانیان بۆ براوەتەوە و ئێستا چاوەرێی جێبەجێكردنی سزاكانیانن.
رووحوڵڵا حەزرەت پوور نوێنەری خەڵكی شاری ورمێ لە پەرلەمانی ئێران، بە ھەواڵدەری ئیرنای گوت: "ئێستا 4 ھەزار و 500 بەندكراو لە ئێران چاوەرێی جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدان دەكەن".
حەزرەت پوور دەشڵێت: "دەبێ چارەسەرێكی بەپەلەی ئەو دۆخە بكرێت".
ئاشكراشیكرد كە زۆربەی ئەو كەسانەی سزای لەسێدارەدانیان بۆ براوەتەوە، بەھۆی بێكاری تاوانی گەورەیان كردووە. ئەو نوێنەرەی ورمێ لە پەرلەمانی ئێران پێیوایە نابێ ئەو 4 ھەزار و 500 كەسە لەسێدارە بدرێن.