فه‌همی بورهان: جووتیارانی كورد له ناوچه كوردستانییه‌كان له وه‌رزی چاندن و دروێنه‌دا كێشه‌یان بۆ دروست ده‌كرێت

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی گشتی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، جووتیارانی كورد له ناوچه كوردستانییه‌كان هه‌موو ساڵێك له وه‌رزی پاییزدا كێشه‌یان بۆ دروست ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وییه‌كانیان نه‌كێڵن، به هه‌مان شێوه له وه‌رزی دروێنه‌یشدا ڕێگرییان لێ ده‌كرێت به‌رهه‌مه‌كانیان بدروونه‌وه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 6ـی ئایاری 2024) فه‌همی بورهان، سه‌رۆكی گشتی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، كێشه‌ی جووتیارانی ناوچه كوردستانییه‌كان به‌شێكه له كۆی ئه‌و كێشانه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ هه‌یه.
فه‌همی بورهان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و كێشانه په‌یوه‌ندییان به عه‌قڵیه‌تی حوكمڕانی و سیاسه‌تی حكوومه‌تی عێراقه‌وه هه‌یه به‌رامبه‌ر به كورد.
سه‌رۆكی گشتی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌ش كرد، حكوومه‌ته‌كانی عێراق به درێژایی مێژوو به‌رامبه‌ر به چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد جیددی نه‌بوونه.
ناوبراو جه‌ختیشی كرده‌وه، جووتیارانی كورد هه‌موو كێشه‌یان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق هه‌یه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وانه‌ی ده‌ستدرێژیی ده‌كرێته سه‌ر زه‌وییه‌كانیان له ناوچه كوردستانییه‌كان، به‌ڵكوو ئه‌وانه‌ی دیكه‌یش كه به‌رهه‌مه‌كانیان وه‌رناگیرێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 6ـی ئایاری 2024) فه‌همی بورهان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه پشتوانی له جووتیارانی ناوچه كوردستانییه‌كان كردووه و ئێسته‌ش ئاماده‌یه پارێزه‌ریان بۆ دابین بكات تا كێشه‌كانیان یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
فه‌همی بورهان داوایشی له حكوومه‌تی محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كرد له به‌رامبه‌ر ئه‌و كێشانه‌دا جیددی بێت و ناكرێت له‌و ناوچانه هه‌ر ڕۆژێك به شێوه‌یه‌كی جیا كێشه بۆ كورد دروست بكرێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كورد له‌و ناوچانه زه‌ویوزاری لێ داگیر ده‌كرێت و ئاسایشی بۆ دابین ناكرێت و سوپا ده‌چێته ناو گونده كوردییه‌كان و به‌زۆر زه‌وییه‌كانیان له‌سه‌ر هاووڵاتییانی عه‌ره‌ب تاپۆ ده‌كرێت.
سه‌رۆكی گشتی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌ش كرد، به‌هۆی حوكمی مه‌زاجی سوپاوه كورد له دروێنه‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانیان به‌تایبه‌ت له سه‌رگه‌ڕان بێبه‌ش ده‌كرێت.