سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی ده‌ستپێشخه‌ری پزیشكی نه‌رویجی دەکات

K24 – هەولێر:
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی پێشوازیکردنی لە شاندێکی ڕێکخراوی ده‌ستپێشخه‌ری پزیشكی نه‌رویجی، هاوكارییه‌كانی ڕێكخراوی ناوبراوی بەرز نرخاند.
ڕۆژی دووشەممە (6ـی ئایاری 2024) مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی بۆردی دامه‌زرێنه‌رانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پێشوازی له گایه‌ر فیه‌لد، سه‌رۆكی ئۆپراسیۆنه نێوده‌وڵه‌تییەكانی ڕێكخراوی ده‌ستپێشخه‌ری پزیشكی نه‌رویجی( Medical Aid Initiative Norway) کرد.
لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی هەماهەنگی و هاریکاری لە نێوان هەردوولا و بارودۆخی مرۆیی له هه‌رێمی كوردستان ئاڵوگۆڕ کرا.
سه‌رۆكی ئۆپراسیۆنه نێوده‌وڵه‌تییەكانی ڕێكخراوی ده‌ستپێشخه‌ری پزیشكی نه‌رویجی دڵنیایی دا کە بەردەوام دەبن لە ناردنی هاوكاریی مرۆیی و پزیشكی بۆ هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی كرد بۆ پێشکەشکردنی ئاسانكاری و حه‌واندنه‌وه‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هاوكارییه‌كانی ڕێكخراوی ناوبراوی بەرز نرخاند كه لەگەڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی کار و پڕۆژەی هاوبەش لە بواری هاوكاریی مرۆیی ئەنجام دەدەن.
