لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران هه‌ڵده‌درێته‌وه
K24 – هەولێر:
نێچیرڤان بارزانی بە یاوەری شاندێک له کۆماری ئیسلامی ئیرانه و کۆمەڵێک دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته ئه‌نجامدا، له‌مباره‌یه‌وه شرۆڤه‌كارانی سیاسیی رایده‌گه‌یه‌نن، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ تاران، ده‌ره‌نجامی پتر له ساڵ و نیوێك گفتوگۆ و دانوستانه.
له‌میانه‌ی به‌شدارییان له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24، كه رۆژنامه‌نووس ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شی ده‌كات، دكتۆر عادل باخه‌وان، بەڕێوەبەری ناوەندی فەرەنسی بۆ توێژینەوە رایده‌گه‌یه‌نێت، زیاتر له ساڵ و نیوێكه گفتوگۆ و دانوستان له نێوان هه‌ولێر و تاران له‌باره‌ی چه‌ندین ته‌وه‌ر دروست بووه، واته ئه‌و سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێران، له هیكڕا نه‌هاتووه‌ته دی.
باخه‌وان هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێران، گفتوگۆكانی نێوان تاران و هه‌ولێر له‌باره‌ی دۆسییه هاوبه‌شه‌كانی ئاسایش، ئابووری و شه‌راكه‌تی ستراتیژی بووه.
هه‌روه‌ها گوتیشی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به ته‌نیا سه‌ردانی ئێرانی نه‌كردووه، به‌ڵكو به یاوه‌ری هه‌موو حزبه گه‌وره‌كانی كوردستان رۆیشتووه بۆ تاران، ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، ئێران وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستووری مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
ده‌شڵێت، ئێران خه‌ریكه لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبداته‌وه.
ئاشكراشیده‌كات، كه ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و تاران، په‌یوه‌سته به رێككه‌وتنێكی نافه‌رمی نێوان تاران و واشنتن بۆ به‌رگرتن له گواستنه‌وه‌ی شه‌ڕیی غه‌ززه‌وه بۆ وڵاتانی دیكه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسییه‌كان به‌رپرسیاری یه‌كه‌من له دابه‌شكردنی كوردستانی گه‌وره.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی به‌شدارییان له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24، دكتۆر عەلی فازڵ ئەلدیفاعی گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق راگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ تاران، یه‌كلاكه‌ره‌وه و زۆر گرنگه، گرنگییه‌كه‌شی خۆی له گرنگی پێگه‌ی جوگرافی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌بینێته‌وه.
ئه‌لدیفاعی گوتیشی، ئێران رژده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت و هه‌میشه هه‌ڵوێسته‌كانی تاران پشتگیریكردن بووه له هه‌رێمی كوردستان.
ده‌شڵێت، ئێران و هه‌رێمی كوردستان سنوورێكی هاوبه‌شییان هه‌یه، ره‌نگه هه‌ندێ پشێوی ئه‌منیی له‌و ناوچانه‌دا پێشتر روویاندابن.
روونیشیكرده‌وه، كورد به‌شێكی سه‌ره‌كی پێكهاته‌ی عێراقه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئێران خاوه‌نی ئابوورییه‌كی به‌هێزه، ئه‌مه‌ریكا باش له په‌یامه‌كانی ئێران ده‌گات، بۆیه گرنگه ئاڵۆزییه‌كان له ناوچه‌كه فراوان نه‌بێت.
ئاشكراشیكرد، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ تاران نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش ده‌كات.
هه‌روه‌ها دكتۆر عیماد ئابشناس نووسەر و شرۆڤەكاری سیاسی له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ تاران، له‌میانی به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24، رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران، مێژوویین و زۆر توندوتۆڵن.
هه‌روه‌ها ئابشناس راشیگه‌یاند، له‌كاتی بوونی ئاڵۆزییه‌كانیش، په‌یوه‌ندی زۆر به‌هێز له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران‌دا هه‌بووه.
دووپاتیشیكرده‌وه، سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران په‌یوه‌ندییه‌كان باشتر ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌نگاوێكه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
باسی له‌وه‌شكرد، نێچیرڤان بارزانی له‌ئاستێكی زۆر به‌رز له تاران پێشوازی لێكرا.
جه‌ختیشیكرده‌وه، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ره‌نجامه‌كان ده‌بیندرێت.
روونیشیكرده‌وه، ئاسایش و سه‌قامگیری بابه‌تی زۆر گرنگن، ئێران به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه خه‌ریكی ئه‌و كاره‌یه.