دادگه‌ی باڵای فیدراڵی بڕیارێک له باره‌ی دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق ده‌رده‌كات

K24 – هەولێر:
دادگه‌ی باڵای فیدراڵی بڕیارێک له باره‌ی دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق ده‌رده‌كات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕیارێكی په‌رله‌مان پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 7ـی ئایاری 2024) دادگه‌ی باڵای فیدراڵی بڕیارێکی سەبارەت بە دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق دەرکرد.
دادگه‌ی باڵای فیدراڵی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، بڕیاری ژمارە (86/ فیدراڵی/ 2024)ـی دەرکردووە کە پووچەڵکردنەوەی بڕگەی (2)ـی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی لە دانیشتنی دووەمی ڕۆژی 27/1/2024ـی له خۆ گرتووه، کە بریتی بوو لە دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆکی په‌رله‌مان، تا ئەوکاتەی ئەو دۆسیانەی له‌و باره‌وه لە بەردەم دەسەڵاتی دادوەریدان، یەکلایی دەکرێنەوە.
ڕۆژی 14ـی تشرینی دووەمی 2023، دادگه‌ی فیدراڵی بڕیاری کۆتاییهێنان بە ئەندامییەتی هەر یەکە لە محەممەد حەلبووسی و لەیس دلێمی لە پەرلەمانی عێراق هێنا و بەمەش ڕاستەخۆ حەلبووسی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دوور خرایەوە، ئەمەش بەهۆی ئەو کێشانەی لەگەڵ ئەو پەرلەمانتارە لە ماوەی ڕابردوو لە نێوانیان ڕوویان دابوو.
ڕۆژی (دووشه‌ممه 6ـی ئایاری 2024) هاوپه‌یمانی سێقۆڵی سوننه كه پێك دێت له "هاوپه‌یمانی عه‌زم، حه‌سمی نیشتمانی و سیاده" ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا داوا ده‌كات په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنێكی به په‌له بكات و له هیچ بارودۆخێك و به هیچ پاساوێك دوای نه‌خات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و په‌یمانییه سێقۆڵییه ده‌شڵێت، دانیشتنێكی په‌رله‌مان له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانه‌كه هه‌نگاوێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه و پێویسته بۆ به‌دیهێنانی سه‌قامگیری سیاسی و دامه‌زراوه‌یی له عێراق.
هاوكات گوتیشی، دواخستنی ئه‌و دانیشتنه و هه‌ڵنه‌بژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر پڕۆسه‌ی سیاسی له عێراق دروست ده‌كات.
له كۆتاییشدا داوای كردبوو، لایه‌نه‌كان به‌رپرسیاریه‌تی سیاسی و ئه‌خلاقی له ئه‌ستۆ بگرن كه پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان پشكی سوننه‌كانه و به ڕووحی هاریكاریی و پابه‌ندییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.