نێچیرڤان بارزانی گه‌ڕایه‌وه هه‌ولێر
K24 – هەولێر:
دواى سه‌ردانێكى فه‌رميى دوو ڕۆژى بۆ تاران، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ گه‌ڕايه‌وه هه‌ولێر.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، له ميانى سه‌ردانه دوو ڕۆژییه‌كه‌ی بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران، نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ هه‌ر يه‌ك له ئایه‌توڵڵا ئه‌لعوزما سه‌ید عه‌لی خامه‌نه‌ئی، ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، ئيبراهيم ڕه‌ئيسى، سه‌ركۆمارى ئێران، سه‌رۆكى په‌رله‌مان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه، ئه‌ميندارى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئاسايشى نيشتمانيى ئێران و فه‌رمانده‌ى گشتيى سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه و ديداره‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى ئێران‌دا، نێچيرڤان بارزانى په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ ئێران و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولاى تاوتوێ كرد و خواستى هه‌رێمى كوردستانی بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان دووپات كرده‌وه.
له كۆنگره‌يه‌كى ڕۆژنامه‌وانيشدا له تاران، ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى باسى له ناوه‌ڕۆكى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كان كرد و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه قۆناغێكى نوێ له په‌يوه‌ندييه‌كانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ست پێ ده‌كات.
له سه‌ردانه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له جێگرانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زيرى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان، ياوه‌رى نێچيرڤان بارزانى بوون.