عێراق له‌باره‌ی نه‌وت و به‌رهه‌مه‌كانی بڕیارێك ده‌رده‌كات كه هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه

K24 - هەولێر:
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبووە و ژماره‌یه‌ك بڕیاری دەرکرد، یه‌كێك له بڕیاره‌كان تایبه‌ته به بواری نه‌وت و به‌رهه‌مه‌كانی كه هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 7ـی ئایاری 2024) ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیران كۆبوونه‌وه‌ی نۆزده‌یه‌مینی كرد و تێیدا وێرای تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی گشتی تایبه‌ت به عێراق و چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی بواره جیاجیاكان، هاوكات ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له خاڵی شه‌شه‌مدا بڕیاری دا به په‌سندكردنی ڕاسپارده‌كانی لێژنه‌ی فه‌رمانی دیوانی ژماره سێی ساڵی 2024ـی تایبه‌ت به پڕۆژه‌ی پاڵاوگه‌ی وه‌به‌رهێنانی كه‌ركووك و جێبه‌جێكردنی ڕاسپارده‌ی فه‌رمانگه‌ی یاسایی له ئه‌مینداریه‌تی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌و باره‌وه.
له خاڵی شه‌شه‌مدا هاتووه: "وەزارەتی نەوت هاوکاریی وەبەرهێنەر دەکات بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاڵپشتیی و هاندانی پێویست لە وەزارەت و دەسەڵاتی وەبەرهێنان و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی دیكه، بەمەبەستی خێراترکردنی دامەزراندنی پرۆژەکە؛ بەهۆی گرنگییەکەی لە دابینکردنی نەوت بۆ پارێزگاکانی باکوور و هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی پارێزگای کەرکووک لە ڕووی ئابوورییەوە."