محەممەد عومەر مەولوود: له به‌غدا قه‌ناعه‌تێك دروست بووه كه ده‌ستبردن بۆ كورسیی كۆتا له به‌رژه‌وه‌ندیی عێراقدا نییه
K24 – هەولێر:
پسپۆڕێكی یاسایی و دەستووری ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌گوێره‌ی ده‌ستووری ساڵی 2005ـی عێراق، وڵاتێكی فیدراڵی و په‌رله‌مانی و دیموكراسییه. گوتیشی: "دادگای فیدراڵی و لایه‌نه سیاسییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی ئه‌وه‌ی کە كردیان له به‌رژه‌وه‌ندیی عێراقدا نییه".
ده‌شڵێت، له كاتی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن، كورد داوای سیسته‌می فیدراڵی كردووه، كه به‌هۆیه‌وه هه‌رێمی كوردستان بووه قه‌واره‌یه‌كی سیاسی و خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی خۆی، به‌هۆیه‌وه ده‌توانێت موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێكردن بكات.
دکتۆر محەممەد عومەر مەولوود، پسپۆڕی یاسایی و دەستووری له‌میانه‌ی به‌شدارییان له به‌رنامه‌ی باسی ڕۆژی كوردستان24 كه ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شی ده‌كات، ڕایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان به پێی مادده 121ـی ده‌ستووری عێراق، مافی خۆیه‌تی موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری بكات.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند، به‌داخه‌وه به‌شێكی زۆری مادده‌كانی ده‌ستووری عێراق جێبه‌جێ نه‌كراون، هه‌روه‌ها پاشگه‌زبوونه‌وهی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیی هه‌یه.
له‌باره‌ی پرسی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ڕاگرتنی ڕێككاره‌كانی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه، ئه‌و پسپۆره‌ی یاسایی و ده‌ستووری ده‌ڵێت، دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی ئه‌م پرسه‌وه زۆر په‌له‌ی كرد، چونكه له ده‌ستوور لای دا و پێشێلی كرد.
گوتیشی: پێموایه دادگای فیدراڵی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته، ئه‌وه‌ی كردیان، له به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق نییه، چونكه ده‌بێته هۆی تێكچوونی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق.
ڕوونیشیكرده‌وه، پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی كورسیی كۆتا له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵی، ده‌نگد‌انه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وته‌وه و ئیدانه كرا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، نه‌هێشتنی كورسیی كۆتاكان، دژی مادده‌ی 14ـی ده‌ستووری عێراقه، كه به‌پێی مادده‌كه، عێراقییه‌كان یه‌كسانن له‌هه‌موو ماف و ئه‌ركه‌كاندا.
له‌باره‌ی ڕاگرتنی بڕیاری دادگای فیدراڵ، دکتۆر محەممەد عومەر مەولوود ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دادگای فیدراڵی بڕیارێكی باش بوو.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به ڕێككه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتی بكرێت، به‌و شێوه‌ی كه هیچ لایه‌ك هه‌ست نه‌كات سته‌م لێكراوه.
ئەمڕۆ سێشەممە، 07-05-2024، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە وەڵامی سکاڵایەکی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ فەرمانێکی "وەلائی" دەرکرد، بە مەبەستی ڕاگرتنی جێبەجێکردنی بڕگەی (دووەم)ی ماددەی (2) لە سیستمی تۆمارکردن و پەسەندکردنی لیستی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ژمارە (7)ی ساڵی 2024، کە تێیدا هاتووە (پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە (100) کورسیی پێک دێت کە بەسەر ئەم بازنانەی هەڵبژاردندا دابەش کراون: پارێزگای هەولێر 34 کورسی، سلێمانی 38 کورسی، دهۆک:25 کورسی و هەڵەبجە 3 کورسی).
دادگای فیدراڵی دەڵێت، تا ئەو کاتەی سکاڵاکە یەکلایی دەکرێتەوە ڕاگرتنی جێبەجێکردنی بڕگەکە بەردەوام دەبێت ئەمەش بە مەبەستی دوورکەوتنەوە لە دەرئەنجامەکانی جێبەجێکردنی کە لە داهاتوودا چارەکردنی قورس دەبێت.
ڕۆژی (18ـی ئاداری 2024) مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی دۆخی ئێستەی عێراق، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: "بە بەرژەوەندیی گەل و نیشتمانەکەمانی دەزانین كە پارتیمان نەچێتە ژێرباری پەسەندکردنی بڕیاری نادەستووری و سیستەمێکی سەپێنراو لە دەرەوەی ئیرادەی گەلی هەرێمی كوردستان و دامەزراوە دەستوورییەکانی و بەشداریی هەڵبژاردنێک نەكات کە بە نایاسایی و نادەستووری و لەسایەی سیستەمیکی سەپێنراودا بەڕێوە بچێت".
ئەو هەڵوێستەی پارتی دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق هات لە ڕۆژی (21ـی شوباتی 2024) کە دوای 11 جار دواخستنی دانیشتنەکانی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە بڕیاری دا، بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان؛ هەرێمی کوردستان بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردندا دابەش بکرێت و ژمارەی کورسیی کۆتاکان کە 11 کورسین، هەڵوەشاندەوە، بەو پێیەش کۆی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە 111 کورسییەوە بۆ 100 کورسی کەم دەبنەوە.