جۆن كێربی: هێرشی سه‌ربازی بۆسه‌ر ڕه‌فه‌ح سنووردار ده‌بێت
K24 – هەولێر:
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌لئه‌ڤیڤ به واشنتنی ڕاگه‌یاندووه، هێرشی سه‌ربازی بۆسه‌ر ڕه‌فه‌ح سنووردار ده‌بێت.
جۆن كێربی گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 7ـی ئایاری 2024)، ڕایگه‌یاند، هێرشكردنه سه‌ر ڕه‌فه‌ح كه ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی باشووری كه‌رتی غه‌ززه، سنووردار ده‌بێت.
كێربی هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند، بۆچوونی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رامبه‌ر پرسی هێرشكردنه سه‌ر ڕه‌فه‌ح له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، ڕوونه، كه شارێكی قه‌ره‌باڵغه و پڕیه‌تی له مه‌ده‌نی، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل ئه‌م هێرشه به فراوانی بکات، قوربانی زۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، زرێپۆشه ئیسرائیلییه‌كان ده‌ستیان كرد به چوونه ناوه‌وه‌ی شاری ڕه‌فه‌ح، سوپای ئیسرائیل له‌م باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند، كۆنترۆڵی ده‌روازه‌ی ڕه‌فه‌حیان له به‌ری فه‌ڵه‌ستین كردووه.
پێشتریش زیاتر لە 600 دایک و باوکی سەربازانی ئیسرائیل، ئەوانەی لە شەڕی غەززەدان، نامەیەکیان ئاراستەی وەزیری بەرگری، یوئاڤ گالانت و سەرۆکی ئەرکانی سوپا هێرتزی هالیڤی کردووە و داوایان کردووە سوپا هێرش نەکاتە سەر شاری ڕەفەح.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "جیرۆزالیم پۆست"ـی ئیسرائیلی، ئەو نامەیە ئاراستەی ئەندامانی ئەنجوومەنی جەنگ کراوه، بەتایبەت "بێنی گانتز و گادی ئایزنکوت".
لە نامەکەدا هاتووە، "بەگوێرەی بڵاوکراوە مێدیاییەکان و شارەزایان، چوونە ناو ڕەفەح، تەڵەیە بۆ کوشتنی سەربازەکانمان".
زیاتر لە شەش مانگە شەڕی چەکدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بەردەوامە و بە گوێرەی دوا ئاماری وەزارەتی تەندروستیی سەر بە حەماس، ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە گەیشتووتە زیاتر لە 35 هەزار و 535 کەس و کۆی بریندارانیش گەیشتووەتە زیاتر لە 77 هەزار و 704 کەس.