دادگای فیدراڵی کۆمیسیۆن بە ڕاگرتنی ڕێکارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پابەند دەکات
K24 - هەولێر:
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە وەڵامی سکاڵایەکی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانێکی بەپەلەی دەرکرد بە مەبەستی ڕاگرتنی جێبەجێکردنی بڕگەی دووەمی ماددەی دوو لە سیستمی تۆمارکردن و پەسەندکردنی لیستی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.
بەپێی فه‌رمانه‌كه، كۆمسیۆن پابه‌نده به ڕاگرتنی جێبەجێکردنی بڕگەی دووەمی ماددەی دوو لە سیستمی تۆمارکردن و پەسەندکردنی لیستی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ژمارە 7ـی ساڵی 2024. له‌و بڕگه‌یه‌دا هاتووه: پەرلەمانی کوردستان لە 100 کورسیی پێکدێت و به‌سه‌ر چوار بازنانەی هەڵبژاردندا دابەش ده‌كرێن، (پارێزگای هەولێر 34 کورسی، پارێزگای سلێمانی 38 کورسی، پارێزگای دهۆك 25 کورسی و پارێزگای هەڵەبجە سێ کورسی).
له فه‌رمانە وه‌لائیه‌كه‌ی دادگای فیدراڵ دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، تا ئەو کاتەی سکاڵاکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان یەکلایی دەکرێتەوە جێبەجێکردنی بڕگەکە ڕادەگیرێت، ئەمەش بە مەبەستی دوورکەوتنەوە لە لێكه‌وته‌كانی جێبەجێکردنی ئه‌و بڕگه‌یه، کە لە داهاتوودا چارەکردنی قورس دەبێت.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماژه به ناوه‌ڕۆكی سكاڵای سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ژماره‌یه‌ك یاسا و بڕیاری دادگا و مادده‌ی ده‌ستووری كه له ناوه‌ڕۆكی سكاڵاكه‌دا ئاماژه‌یان پێ دراوه، له‌به‌رچاو ده‌گرێت و زۆربه‌یان په‌یوه‌ندییان به پشكی پێكهاته‌كانه‌وه هه‌یه، ئه‌وانیش: پێدانی ده‌سه‌ڵات به كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌پێی بڕیاری 185ـی فیدراڵ له (21ـی شوباتی 2024)ـی دادگا بۆ دیاریكردنی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن بنه‌مای یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری به‌رامبه‌ر به پێكهاته‌كان پێشێل ده‌كات، كه له ده‌ستووردا جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە: بێبه‌شكردنی پێكهاته‌كان له ڕێگه‌ی نه‌هێشتنی كورسیی كۆتاكان، پێچه‌وانه‌ی بنه‌مای ده‌رفه‌تی یه‌كسانییه، كه له ده‌ستووردا بۆ ته‌واوی پێكهاته جیاوازه‌كانی عێراق وه‌ك یه‌ك زامن كراوه.
هاوکات ئەوەشی لەخۆگرتووە: مادده‌ی 14 له ده‌ستووری عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، هه‌موو عێراقییه‌كان به‌رامبه‌ر به یاسا و به‌بێ جیاكاری ڕە‌گه‌ز، نه‌ته‌وه، ئایین، ڕه‌چه‌ڵه‌ك، مه‌زهه‌ب و بیروباوه‌ڕ، یانیش دۆخی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كسانن، نه‌هێشتنی كورسی كۆتاكانیش بنه‌ماكانی ئه‌و مادده‌یه پێشێل ده‌كات.
لە مادده‌ی 15ـی ده‌ستووری عێراقیشدا هاتووە: هه‌موو تاكێك مافی ژیان و ئاسایش و ئازادیی هه‌یه و به‌گوێره‌ی یاسا ناكرێت له‌و مافانه بێبه‌ش بكرێت، یانیش كۆتوبه‌ندی بۆ دروست بكرێت، بۆیه لابردنی كورسیی كۆتاكان پێچه‌وانه‌ی ئه‌و مادده‌یه‌یە.
بڕگه‌ی جیم له مادده‌ی 2ـی ده‌ستووری عێراقیش جه‌خت ده‌كاته‌وه:، نابێت هیچ یاسایەك دەربکرێت، کە لەگەڵ ئەو ماف و ئازادییە سەرەتاییانەدا ناكۆك بێت، كه لەم دەستوورەدا هاتوون، ئه‌مه‌ش گومان ده‌خاته سه‌ر لابردنی كورسیی كۆتای پێكهاته‌كان.
هەروەها لە بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی 1 و بڕگه‌ی هه‌شته‌می مادده‌ی 7ـی یاسای هه‌مواركراوی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، پاراستن و داكۆكیكردن له ماف و به‌رژەوه‌ندییه‌كانی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمه، كه له‌به‌رده‌م داگادی فیدراڵ تانه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات.