پسپۆڕان: دیواری كۆنكرێتی نێوان عێراق و سووریا کاری قاچاخچێتی کۆنتڕۆڵ ناکات
K24 - هەولێر
حكوومه‌تی عێراق بۆ پاراستنی سنووری وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ بڕیاری دا ئه‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منییان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێدا هه‌یه، به‌دیواری كۆنكرێتی، بۆسه‌ی ئه‌منی و كامێرای چاودێری پڕبكاته‌وه. لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی پەرلەمانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دیواری كۆنكرێتی نێوان عێراق و سووریا سه‌دا 95ی كاری قاچاخچێتی و دزه‌كردنی چه‌كداری كه‌م ده‌كاته‌وه.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ ده‌ستپێكردنی، چالاكییە ئەمنییەكان دیواری كۆنكرێتی ناوچەی باغۆسی نێوان سنووری عێراق و سوریا ڕاگه‌یاند؛ لە ڕێگەی ئەو دیوارەوە ڕێگری لە قاچاخچێتی و دزه‌كردنی چەكدارانی داعش دەكرێت.
به بڕوای پسپۆڕانی سه‌ربازیی، دانانی دیواری كۆنكرێتی یه‌كێكه له هه‌نگاوه‌كانی پاراستنی ئاسایش ئه‌سته‌مه دزه‌كردنی تیرۆریستان و قاچاخچێتییهكان كۆنتڕۆڵ بكرێت، له‌هه‌مانكاتدا توانای هێزه‌كانی پاراستنی سننوور له‌و ئاسته‌دا نین به ته‌واوی سنووری وڵات بپارێزن، بۆیه پێویستیان به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی چاودێریی، دانانی خاڵی چاودێری و هێزی گه‌ڕۆكه به‌درێژایی ئه‌و سنوورانه لهجووڵهدابێت.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاندووه، دیواره كۆنكرێتییەكه دەكەوێتە سنووری رۆژئاوای عێراق و رۆژهەڵاتی سووریا، هاوكار دەبێت لە رێگریكردنی قاچاخچێتی و چەكدارانی داعش، به‌جۆرێك درێژیی سنووری عێراق و سووریا 610 كیلۆمه‌تره، 285 كیلۆمه‌تری له‌گه‌ڵ نهینهواو 325 كیلۆمه‌تریشی له‌گه‌ڵ ئه‌نباردا هه‌یه. بودجه‌ی دیواره‌كه 15 ملیار دیناره و 130 كیلۆمه‌تری ته‌واوبووه، له قۆناغی كۆتاییدا كامێرای چاودێری، بۆسه‌ی ئه‌منی و خاڵی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرش جێگیر ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به رێگرییه‌كانی دزه‌كردنی چه‌كدارانی داعش و مادده هۆشبه‌ره‌كان له سنووره‌كانی وڵات، یاسر وه‌توت، ئەندامی لیژنه‌ی ئاسایشی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌و دیواره كۆنكرێـتییهی له نێوان عێراق و سووریا سه‌دا 95ی كاری قاچاخچێتی و دزه‌كردنی چه‌كدار و تیرۆریستان كه‌م ده‌كاته‌وه و هه‌مان ئه‌زموون له سنووری وڵاتانی دیكه‌ش تاقی ده‌كه‌نه‌وه.
وه‌توت ئەوەشی خستە ڕوو، له قۆناغی كۆتاییدا ده‌ست به دانانی كامێرای چاودێری، بۆسه و خاڵی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرش و دزه‌كردنێكی نایاسایی له‌و سنووره‌وه ده‌كرێت.