ئیسماعیل هه‌نیه به ته‌له‌فۆن قسە لەگەڵ سوودانی ده‌كات

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به ته‌له‌فۆن قسە لەگەڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌كات؛ هاوكات سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات بڕیاری ئاگربه‌ست له لایه‌ن حه‌ماسه‌وه بڕیارێكی به‌رپرسانه‌یه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 8ـی ئایاری 2024) ئیسماعیل هه‌نیه، سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی به ته‌له‌فۆن قسەی لەگەڵ محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق کرد.
سوودانی له‌و گفتوگۆ ته‌له‌فۆنییه‌دا ستایشی بڕیاری حه‌ماسی كرد بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و ڕایگه‌یاندووه، بڕیارێكی به‌رپرسانه‌یه و هه‌ڵقووڵاوی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستینه.
سوودانی هه‌روه‌ها پشتیوانیی خۆی بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حه‌ماس ده‌بڕی به‌تایبه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار و نه‌هامه‌تییه‌كانی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به پێویستیشی زانی، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی جه‌نگی غه‌ززه ڕابگرێت و وڵاتانی زلهێزیش به‌رپرسیاره‌تی هێرشه‌كانی ئیسرائیل له ئه‌ستۆ بگرن.
ڕۆژی (دووشه‌ممه 6ـی ئایاری 2024) بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی قه‌ته‌ری و میسری بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له كه‌رتی غه‌ززه نیشان دا، له‌م باره‌وه ئیسماعیل هه‌نیه، سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌كه هه‌ڵوێستی خۆیانی به قه‌ته‌ر و میسر ڕاگه‌یاند.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، ئیسماعیل ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له محه‌ممه‌د عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی قه‌ته‌ر و عه‌باس كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری میسری كردووه و ڕه‌زامه‌ندبوونی بزووتنه‌وه‌كه‌ی پێ ڕاگه‌یاندوون.
هاوكات بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، هه‌نیه ته‌له‌فۆنی بۆ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا كردووه و سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه‌كه قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه.
له لای خۆیه‌وه تاهیر نونو، ڕاوێژكاری مێدیایی سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، ئاگربه‌سته‌كه سێ بڕگه‌ی سه‌ره‌كی له خۆ ده‌گرێت، ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، دووباره‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی غه‌ززه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و ئازادكردنی بارمتە و زیندانییه‌كان.
ڕۆژی (سێشه‌ممه 7ـی ئایاری 2024) ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای لە حەماس و ئیسرائیل کرد ئەو هەلەی بۆ ڕێککەوتن هاتووەتە پێشەوە لەدەستی نەدەن.
گۆتێرێس گوتی، "دەیانەوێت ڕێککەوتن لەنێوان حەماس و ئیسرائیل بکرێت، چونکە ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆسەر ڕەفەح کارەساتی مرۆیی لێ دەکەوێتەوە".
سکتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاندبوو، بە توندی و نیگەرانییەوە داوا لەسەرکردایەتیی حەماس و حکوومەتی ئیسرائیل دەکەم هەنگاوێکی دیکە بچنە پێشەوە تا ڕێککەوتنی ئاگربەست ڕوو بدات. ئەمەی هاتووەتە پێشەوە هەلێکە ناکرێت لەدەست بدرێت، دەبێت ڕێککەوتن بکرێت و ئۆپەراسیۆنی رەفەح ڕوونەدات، چونکە ئۆپەراسیۆنی ڕەفەح کارەساتی مرۆیی لێ دەکەوێتەوە. هەروەها دەبێتە هۆی دروستبوونی ناسەقامگیریی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.