كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منی و سه‌ربازی بۆ تاوتوێكردنی كار و ئه‌ركی لیوا هاوبه‌شه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت

K24 - هه‌ولێر:
سوپاسالاری عێراق و جێگری فەرماندەی ئۆپه‌راسیۆنە هاوبەشەکان باس لە کاری لیوا هاوبەشەکان دەکەن لەو ناوچانەی کە گرنگیی هاوبەشی ئەمنی لەنێوان حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 8ـی ئایاری 2024) عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵڵا،سوپاسالاری عێراق و قه‌یس مه‌حمه‌داوی، جێگری فەرماندەی ئۆپه‌راسیۆنە هاوبەشەکان لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکاندا سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان كرد كه عه‌بدولخالیق ته‌ڵعه‌ت، نوێنەری حكوومه‌تی هەرێمی کوردستانیش تێیدا ئاماده بوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كاری کاری لیوا هاوبەشەکان لە ناوچەکانی بەرژەوەندی هاوبەشی تەناهیی نێوان هه‌ر دوو حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كرا.
له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ددا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیی بەردەوامیی کارکردن و گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری له نێوان هه‌ردوولادا بۆ له‌ناوبردنی شانه و مه‌فره‌زه‌كانی چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچانه‌دا كرایه‌وه. هه‌روه‌ها سه‌رنج خرایه سه‌ر بەدواداچوونی کاری لێژنەکان و ناوەندەکانی هەماهەنگی هاوبەش و دانانی دیدگه‌كی هاوبه‌ش بۆ ئەم بابەتە و تەواوکردنی و ئامادەکارییەکان سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی بارەگای لیوای هاوبەش و شوێنە پێشنیازکراوەکان له‌م باره‌یه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر بەردەوامیی هەماهەنگیی لە ئاستە باڵاکاندا بۆ گەیشتن بە دیدگه‌یه‌كی هاوبه‌ش به مه‌به‌ستی سه‌رخستنی بەڕێوەبردنی دۆسیه‌ی ئەمنی نێوان یەکەکانی فیدراڵی و پێشمەرگە لە ناوچەکانی بەرژەوەندی هاوبەش و سنوورەکانی جیاکردنەوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆن و میحوەرەکان.
ڕۆژی (سێشه‌ممه 30ـی نیسانی 2024) عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی عێراق، تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، مه‌ترسییه‌كانی ڕێكخراوی داعش له چه‌ندان ناوچه‌ی عێراق به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منییان تێدایه به‌رده‌وامە، بۆیه به پێویست زانرا دوو لیوای هاوبه‌ش بۆ ئه‌و ناوچانه پێك بهێنرێت.
عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، یه‌كێك له لیواكان تایبه‌ته به پێشمه‌رگه و به‌شداری مه‌شقه‌كانیان ته‌واو كردووه و له‌و شوێنانه جێگیر ده‌كرێن كه بۆیان دانراوه و مه‌ترسیان له‌سه‌ره.
ناوبراو گوتیشی، بوون و بڵاوکردنەوەی هێزی پێشمه‌رگه و ئه‌و لیوا تایبه‌ته له ناوچه‌كانی سه‌رگه‌ڕان و ناوچه‌كانی دیكه كه بۆشایی ئه‌منیان هه‌یه، له ڕووی مه‌عنه‌وییه بۆ هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه گرنگه.
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی عێراق باسی له‌وه‌ش كرد، بابه‌ته ئیدارییه‌كانی هه‌ر دوو لیوا هاوبه‌شه‌کە ته‌واو بووه، به شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر فەرماندەی یەک لە لیواکان عه‌ره‌ب بێت، جێگره‌كه‌ی كورد ده‌بێت، هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه‌یشه‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، حكوومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌و ڕاستییه گه‌یشتوون، ئه‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منیان هه‌یه، به‌بێ هێزی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه ناچێت و مه‌ترسییه‌كانی كه‌م نابێته‌وه.