ماریا زاخارۆڤا: دەرکردنی نێردە دیپلۆماسییەکانمان لە بەریتانیا بە ئاسانی تێناپەڕێت
K24- هەولێر
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، حکوومەتی بەریتانیا لەسەر بنەمای درۆ رێکاری دژی نێردە دیپلپۆماسییەکانی رووسیا لە لەندەن گرتووەتەبەر و تیمی بەرگریکردن لە باڵیۆزخانەکەیانی دەرکردووە.
ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، بەریتانیا لەسەر بنەمای کۆمەڵێک درۆ بڕیاریداوە ژمارەیەک رێکار دژی رووسیا بگرێتەبەر، کە رێکارەکان بریتین لە دەرکردنی ئەفسەرانی تایبەت بە پاراستنی باڵیۆزخانەکەمان لە لەندەن و لابردنی پارێزبەندی دیپلۆماسی لەسەر ژمارەیەک شتی تایبەت بە ئێمە، بەپاساوی ئەوەی خەڵکی رووسیا ئاگریان لە شوێنی بازرگانی بەرداوە.
زاخارۆڤا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم کارە دژایەتی و دوژمنایەتی بەریتانیا بەرامبەر ئێمە پشتڕاستدەکاتەوە، بێگومان کاردانەوەی هاوشێوەی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
دەشڵێت: ئەو کارەی بەریتانیا ئاسان تێناپەڕێت وەڵامی هاوشێوەیان دەبێت.