چوار وڵاتی ئەورووپایی دەیانەوێت دان بە سەربەخۆی فەڵەستیندا بنێن

K24 – هەولێر

مێدیای ئێرلەندی ڕایگەیاندووە، چوار وڵاتی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا نزیکن لەوەی فەڵەستین وەک دەوڵەتی سەربەخۆ بناسێنن.

مێدیای ئێرلەندی باسی لەوەش کردووە، ئەو چوار وڵاتەی دەیانەوێت دان بەسەربەخۆی فەڵەستین دا بنێن بریتین لە: ئێرلەندا، ماڵتا، ئیسپانیا و سلۆڤینیا.

هاوکات، جۆزێپ بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ئاماژەی بەوەدا، یەکێتیی ئەورووپا ڕەنگە بە تێكڕا دەنگ لەسەر دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین بدات.

ئەمە لەکاتێکدایە، تا ئێستا هەشت ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا دانیان بە دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستیندا ناوە ئەوانیش: هەنگاریا، پۆڵندا، بولگاریا، چیک، رۆمانیا، قوبرس، سوید و هەنگاریا.

 

 

Fly Erbil Advertisment