لە قاهیرە شاندی ئیسرائیل و حه‌ماس كۆتاییان به دانووستانه‌كانی ئاگربه‌ست هێنا

K24 – هەولێر:
شاندی ئیسرائیل و حه‌ماس كۆتایی به دانوستانه‌كان ده‌هێنن و قاهیره به‌جێ ده‌هێڵن؛ هاوكات میسر ڕایده‌گه‌یه‌نێت هه‌وڵه‌كان بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ی بۆچوونی هه‌ر دوولا به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 9ـی ئایاری 2024) ڕاگه‌یاندنه‌كانی میسر بڵاویان كرده‌وه، شاندی ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی دوای دوو ڕۆژ له كۆبوونه‌وه‌كانیان، كۆتاییان به دانواستانهكان هێنا و قاهیره‌یان به‌جێ هێشتووه.
له لای خۆیه‌وه حكوومه‌تی میسر ڕایگه‌یاندووه، هه‌وڵه‌كان بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ی بۆچوونی هه‌ر دوولا به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاگربه‌ست ڕێك بكه‌ون.
ڕۆژی (دووشه‌ممه 6ـی ئایاری 2024) بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی قه‌ته‌ری و میسری بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له كه‌رتی غه‌ززه نیشان دا، له‌م باره‌وه ئیسماعیل هه‌نییه، سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌كه هه‌ڵوێستی خۆیانی به قه‌ته‌ر و میسر ڕاگه‌یاند.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، ئیسماعیل ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له محه‌ممه‌د عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی قه‌ته‌ر و عه‌باس كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی میسر كردووه و ڕه‌زامه‌ندیی بزووتنه‌وه‌كه‌ی پێ ڕاگه‌یاندوون.
هاوكات بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، هه‌نییه ته‌له‌فۆنی بۆ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا كردووه و سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه‌كه قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه.
له لای خۆیه‌وه تاهیر نونو، ڕاوێژكاری مێدیایی سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، ئاگربه‌سته‌كه سێ بڕگه‌ی سه‌ره‌كی له‌خۆ ده‌گرێت، ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی غه‌ززه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و ئازادكردنی بارمتە و زیندانییه‌كان.
ڕۆژی (سێشه‌ممه 7ـی ئایاری 2024) ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای لە حەماس و ئیسرائیل کرد ئەو هەلەی بۆ ڕێککەوتن هاتووەتە پێشەوە، لەدەستی نەدەن.
گۆتێرێس گوتی، "دەیانەوێت ڕێککەوتن لەنێوان حەماس و ئیسرائیل بکرێت، چونکە ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆسەر ڕەفح کارەساتی مرۆیی لێ دەکەوێتەوە".
سکتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بە توندی و نیگەرانییەوە داوا لەسەرکردایەتیی حەماس و حکوومەتی ئیسرائیل دەکەم هەنگاوێکی دیکە بچنە پێشەوە تا ڕێککەوتنی ئاگربەست جێبەجی بکرێت، ئەمەی هاتووەتە پێشەوە هەلێکە ناکرێت لەدەست بدرێت، دەبێت ڕێکبکەون و ئۆپەراسیۆنی ڕەفح نەکرێت، چونکە ئۆپەراسیۆنی ڕەفح کارەساتی مرۆیی لێ دەکەوێتەوە. هەروەها دەبێتە هۆی دروستبوونی ناسەقامگیریی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
زیاتر لە شەش مانگە شەڕی چەکدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بەردەوامە و بە گوێرەی دوا ئاماری وەزارەتی تەندروستیی سەر بە حەماس، ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە گەیشتووتە زیاتر لە 35 هەزار و 535 کەس و کۆی بریندارانیش گەیشتووەتە زیاتر لە 77 هەزار و 704 کەس.