ئه‌یسه‌ر جه‌رجیس: هەوڵ دەدەین بۆ ئەوەی شارەدێی باتێلێ بکرێتە شارۆچکە

K24- هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی باتێلێ ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌یه شاره‌دێیه‌كه‌یان ببێته شارۆچكه؛ ده‌شڵێت، ئامانجیانه چه‌ندان داموده‌زگه كه له شاره‌دێكه نییه، له داهاتوودا بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان بكرێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 9ـی ئایاری 2024) ئه‌یسه‌ر جه‌رجیس، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی باتێلێ تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، چه‌ندان پڕۆژه‌ی گرنگ له بواره‌كانی په‌روه‌رده، گه‌شتوگوزار، ته‌ندروستیی، ئاو و ڕێگه‌وبان و كه‌رته‌كانی دیكه له شاره‌دێكه‌یان جێبه‌جێ ده‌كرێن.
ئه‌یسه‌ر جه‌رجیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌ی ڕووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌وه و له لایه‌ن به‌غداوه گه‌مارۆی ئابووری خراوه‌ته سه‌ر، ئه‌و پرۆژانه له سنووره‌كه جێبه‌جێ نه‌كراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی باتێلێ هه‌روه‌ها گوتیشی، هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه‌ی له سنووره‌كه‌یان جێبه‌جێ ده‌كرێت، به فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانییه و هه‌مووی په‌یوه‌سته به خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، گرنگی ئه‌و پرۆژانه له‌وه دایه، ڕاسته‌وخۆ خزمه‌ت به هاووڵاتییانی سنووره‌كه ده‌كەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 9ـی ئایاری 2024، بە ڕەزامەندیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی 11 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ناحەیەی باتێلێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دانرا.
گوهدار شێخۆ، سەرپەشتیاری ئیدارەی سەبەخۆی زاخۆ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دەڤەری باتێلێ دەڤەرێکی کشتوکاڵی و ستراتیجییە بۆ ئیدراەی سەربەخۆی زاخۆ و پارێزگای دهۆک و هەموو عێراق، بۆیە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەت، ئێمە بایەخی زیاتر بەو دەڤەرە دەدەین.
ئاماژەی بەوەیش کرد، ڕاستە گەلێک کەموکوڕی لەو دەڤەرە هەن، بەڵام لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو پڕۆژانەی پێویست بن دەبێت بۆ ئەو دەڤەرە بکرێن و زیاتر خزمەتی باتێلێ بکەین.
هه‌روه‌ها گوتیشی، لیجنەیەکی تایبەتمەندمان ڕاسپاردبوو کە سەردانی باتێلێ بکەن، بۆیە لە قۆناغی یەکەم بە گوژمەی پێنج ملیار دینار چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری وەک "شەقام، ئاو، کارەبا، تەندروستی و پەروەردە"ـی تێدا دەکرێت، ئەو پڕۆژانەی ماوە لە قۆناغی دووەم دەست پێ دەکەین، وەک پرۆژەی ڕێگەی ئەو دەڤەرە.
گوهدار شێخۆ باسی لەوەیش کرد، یەکێک لە کارنامەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بایەخدانە بە سێکتەری کشتوکاڵ، بۆیە دڵنیاتان دەکەینەوە کاری سەرەکیی ئێمە زیاتر بایەخدانە بە باتێلێ بە تایبەت لە کەرتی کشتوکاڵی و ئاژەڵداریدا.