عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا: ئاڵۆزییه‌كانی گوندی په‌ڵكانه درێژكراوه‌ی شوێنه‌واره‌كانی سیاسه‌تی حزبی به‌عسه

K24- هەولێر:
پارێزگاری پێشووتری پارێزگای كه‌ركووك ئاماژه به‌وه ده‌كات، له لایه‌ن عێراقه‌وه له ماوه‌ی بیست ساڵی ڕابردوودا زۆرترین ڕێگریی له جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 كراوه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 9ـی ئایاری 2024) عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا، پارێزگاری پێشووتری پارێزگای كه‌ركووك تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، كێشه‌ی جووتیارانی گوندی په‌ڵكانه وه‌ك هه‌ر كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی سنووره‌كانی كه‌ركووك، كێشه‌یه‌كی درێژخایه‌ن و چاره‌نه‌كراوه له لایه‌ن حكوومه‌ته‌كانی عێراقه‌وه به‌تایبه‌ت له دوای ساڵی 2003ـوه.
عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌وه‌ی ئێسته له په‌ڵكانه ڕوو ده‌دات، درێژكراوه‌ی شوێنه‌واره‌كانی سیاسه‌تی حزبی به‌عسه بۆ ته‌عریبكردنی ناوچه كوردییه‌كان.
پارێزگاری پێشووتری پارێزگای كه‌ركووك باسی له‌وه‌ش كرد، ده‌بوو ئه‌م كێشه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ له ئارادایه، له ڕێگه‌ی مادده‌ی 140ـی ده‌ستووره‌وه چاره بكرایه.
ناوبراو ڕوونیشی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و مادده‌یه له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه جێبه‌جێ بكرایه، زۆربه‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق چاره ده‌بوون.
عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا جه‌ختیشی كرده‌وه، تا ئێسته هیچ هه‌نگاوێك له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 نه‌نراوه، ئاڵۆزییه‌كانی گوندی په‌ڵكانه‌یش باشترین و زیندووترین نموونه‌یه له‌م باره‌وه.
(چوارشه‌ممه 8ـی ئایاری 2024) گرژی و ئاڵۆزیی له نێوان عه‌ره‌بی هاورده و جووتیارانی كورد له سنووره‌كانی سه‌رگه‌ڕان و له گوندی په‌لكانه دروست بوو و دواتر بارودۆخه‌كه هێور بووه‌وه.
له‌م باره‌وه هێمن ده‌لۆ، په‌یامنێری كوردستان24 له گوندی په‌لكانه ڕایگه‌یاند، عه‌ره‌بی هاورده ویستیان فشاری زیاتر بخه‌نه سه‌ر جووتیارانی كورد و زه‌وییه‌كانیان داگیر بكه‌ن.
هێمن ده‌لۆ گوتیشی، جووتیارانی كورد له به‌رامبه‌ر عه‌ره‌به هاورده‌كان وه‌ستانه‌وه و له ئه‌نجامدا گرژیی دروست بوو و دواتریش عه‌ره‌بی هاورده له نێوان خۆیاندا ڕووبه‌ڕووی یه‌كدی بوونه‌وه و ئاڵۆزیی له نێوانیان دروست بوو و دواتر خێوه‌ته‌كه‌یان هه‌ڵگیرا.
له لای خۆیانه‌وه جووتیارانی كورد به كوردستانیان24ـیان ڕاگه‌یاند، عه‌ره‌به هاورده‌كان ئامانجیان بوو زه‌وی ئێمەی كورد داگیر بكه‌ن. گوتیشی، فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی هه‌شتی سوپای عێراق ڕێگه‌ی پێدا بوون بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وییەکانمان داگیر بكه‌ن.
جووتیارانی كورد ڕوونیشیان كرده‌وه، ئه‌وانه‌ی ئه‌و ئاژاوه‌یه ده‌نێنه‌وه پێنج خێزانن و به فه‌رمی قه‌ره‌بوو كراونه‌ته‌وه و گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
جووتیارانی كورد ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد، په‌یوه‌ندییان به شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كردووه و به‌ڵێنی پێداون كێشه‌كه‌یان بۆ چاره بكات.
بەئامانجی جێبەجێکردنی داواکارییەکانییان کە خۆی لە داگیرگیرکردنی زەوی و زاری جووتیارانی کورد و دەسبەسەرداگرتنی خانووی هاوڵاتیانی کورد دەبینێتەوە، کە ڕژێمی پێشوو وەکوو دیاری پێی بەخشیبوون، لە گوندی پەڵکانەی سەربە شارەدێی سەرگەڕان، ژمارەیەکی زۆری عەرەبی هاوردە خێوەتیان هەڵداوە و بەنیازن ڕێگەیەکی سەرەکی دابخەن.
لەوبارەیەوە محەممەد ئیسماعیل نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان بەکوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەوەی عەرەبە هاوردەکان دەیکەن گێچەڵ و شەڕفرۆشتنە و ئامانجیان درێژەدانە بە تەعریب و داگیرکاری و زیادکردنی فشارەکان لەسەر جووتیارانی کورد.
نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان گوتیشی: لەبەرانبەردا ئێمەی جووتیارانی کوردیش بەنیازین خێوەت هەڵبدەین و دژی ئەو هەوڵانە دەوەستینەوە، داواشی لەنوێنەرانی کورد کرد بەزووترین کات بێنە سەرخەت و چارەی بەپەلە بۆ کێشەکە بدۆزنەوە چونکە بەگوتەی ئەو، عەرەبە هاوردەکان نیازیان خراپە و دوورنییە شەڕو ئاڵۆزیی لە نێوان هەردوولا ڕوو بدات.
ماوەی دووهەفتەیە بە فشاری عەرەبە هاوردەکان سوپای عێراق دروێنەکردنی لە جووتیارانی کورد لەسنووری گوندەکانی سەرگەڕان و پردێ قەدەغە کردووە و هەوڵەکان بەئاراستەی داگیرکردنی زەویی جووتیارانی کوردە لەسنوورەکە.
ئەوە لەکاتێکدایە، ڕۆژی دووشەممە، 29ـی نیسانی 2024، د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لەسەر ڕێگرییەکانی سوپای عێراق لە جووتیارانی کورد، گوتی: لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان قسەم کردووە و لەسەرخەتین و ئەو ڕێگرییانە نامێنێت، ئاماژەی بەوەش کردبوو، لەگەڵ وەزیری بەرگری قسەم کردووە، بۆ چارەکردنی ئەوکێشەیەش لەپەرلەمان خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای پوچەڵکردنەوەی بڕیارەکانی حزبی بەعس کراوە.